کاندید و ئاوی گوند 🤣🤣
کابرایەک خۆی لۆ هەڵبژاردن "کاندید" کرد،ئیدی چوە لای شێخی گوندی و پێی گۆت:
یاشێخ ئەگەر ئەمن لە دەنگدانی (سەربکەوم)، (ئاوی خاوێن لۆ گوندەکەی ڕادەکێشم) قابیلە لێ بگەڕێم کەسو کاری من لە ئاوی پیسی ڕووبار ئاو بخۆنەوە !

واللە شێخ سوپاسی کرد وپێی گۆت (هەی ئافەرم) ئەوە لەچاکەو پیاوەتی خۆتە..
والحاسری کابرای کاندید (بردیەوە) ولە پاشان( بزر بوو) و سەری لێنەدانەوە !

الموهیم (چارساڵەکە تەواو بوو) ،دیسان هاتەوە لای شێخی گوندی وهەمان مەوزوعی جارانی دووبارەکردەوە،ئیدی شێخ نەیکردە نامەردی (جامە ئاوەکی پیسی) لە ڕووبارەکە لۆی هینا کە خەرکی گوندی ئاویان لێدەخواردەوە..
ئەویش سەری سورما !
 ئەگەر بیخوات نەخۆش دەکەوێ...
 ئەگەر نەیخوا ئەوە لەپێش خەرکی شەرمەزار دەبێ !

 والحاسڵ کابرا دەستی بە(گریانێ) کرد..
 شێخ گۆتی: خێرە ئوستاز لۆ دەگری؟
 کابرا گۆتی ( تێنویی خەرکی قەراتێم بیر هاتەوە، کاتێک هۆلاکۆ گەمارۆیدابوون )..
لۆیە نەم توانی ئاوەکە بخۆمەوە !
ئیدی گەورەی گوندی هەستاوە سەر پێ و (نیوچەوانی ماچکرد)و (لەگەری گریا) و خەرکی گوندەکەش هەموویان لەگەری دەگریان و (دووبارە هەڵیان بژاردەوە)!!
و ژیانەکی خۆشێان بەسەر برد !
خەرکی گوندەکەش بەردەوام بوون لەخواردنی ئاوە پیسەکە !!!!
مونزیر هەولێری
به‌روار:  17/10/2025
35   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   20
کۆی سه‌ردان:   30806399