ئیسلامیەکان گۆمەکەیان بۆگەن کردووە
ئیسلامیەکان لەگەڵ ئێرانن 🇮🇷
سلێمانی قەساب کە خۆی بە وەستای پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و ئێران دەزانێت ، پێداگری دەکات کە هەموو پارتە ئیسلامییەکان سەر بە ئێرانن و پەیوەندیان لەگەڵ ئەو ووڵاتە هەیە.
بەپێکەنینەوە دەڵێت:
ئەوەی بیسمیلایکردبێت سەر بە ئێرانە.
ئەو پێی وایە ئەوە شەڕە دەنوکی پارتی و یەکێتیە کە واییکردووە بۆشاییەک دروست ببێت،و
ئیسلامیەکان لەو درزەوە هاتونەتەوە ژوورەوە، دەنا کۆمەڵگەی کوردی موسڵمانە، بەڵام ئیسلامەتی جودایە لە حیزبی ئیسلامی.
سلێمانی قەساب باس لەوە دەکات کە ئێرانییەکان هاوکاری زۆری ئیسلامیەکانیان کردووە، ئەوەی کاکە حەمەی حاجی مەحمود باسی دەکات کە یەکگرتوو، و ئەوان و لایەنی دیکە پارەیان وەرگرتووە، ئەوە مشتێکە لە خەروارێک ، زۆر لەوە زیاتریان وەرگرتووە.
ئێرانییەکان خەسڵەتێکیان هەیە، ئەگەر پێویستیان پێت بێت لە کونی " تۆرابوراش" بێت دەتدۆزنەوە، بەڵام کە ئیشیان پێت نەماپشتگوێت دەخەن.
ئەوە خەتای بزوتنەوەی کوردی خۆیەتی، کەوا کورد پەرش و بڵاوبونەتەوە.
ساڵی 1974 کورد تەنیا یەک مەلای هەبوو ئەویش " مەلا عەلی عەبدولعەزیز" بوو سەرۆکی یەکێتی زانایان بوو، ئێستا حیزبی ئیسلامی هەیە، ئایدۆلۆژیای هەیە، خۆی کاندید دەکات ، خۆی هەڵدەبژێرێت.
ئیسلامیەکان گۆمەکەیان بۆگەن کردووە، دەنا ئەوەی زانیوومانە ، کە هەر یەک خوا هەیە ، و یەک ڕێگای موستەقیم هەیە، ئیدی حیزبی بۆ چیە؟؟
منم سلێمانی قەساب.
تێبینی: 3 جار پەیجەکانی مالمۆکورد داخراون، ناچارین کۆمێنتی زبر و جوێن دژی هەر کەس بێ دەسڕینەوە و بلۆک دەکرێت.
سوپاس و ڕێز بۆ ڕەچاوکردنی
بهروار: 17/10/2025
19 جار خوێندراوهتهوه
|