تیرۆریزم دەتۆقێ 🇺🇸
تیرۆریستەکان بژاردەی کەمیان لەبەردەستدایە، ئەوان هێندە لاوازن کە توانای بەرپاکردنی جەنگیان نییە. بۆیە ئەوە بە باشتر دەزانن کە لەبری جەنگ نمایشێکی شانۆیی دروست بکەن.
بەهیوای ئەوەی دوژمن هان بدەن و پەرچەکردارێکی زیادەڕەویانە بنوێنێت.
تیرۆریستەکان پێدەخەنە دیمەنێکی نمایشی ترسناکەوە بۆ ئەوەی سەرنجی هێزی خەیاڵمان ڕابکێشن و لەدژی خۆمان بەکاری بهێنن.
ئەوان بە کوشتنی ژمارەیەکی کەم لە خەڵکی، ترسی مردن لە دڵی ملیۆنان کەسدا دروست دەکەن.
تیرۆر و حەکایەتی مێش و گا..
دەکرێت تێرۆریستەکان بە مێشێک بچوێنین کە دەیەوێت دوکانێکی فەخفووری تێک بدات. مێش هێندە لاوازە کە تەنانەت ناتوانێت فنجانێکیش بجوڵێنێت، کەواتە دەبێت چۆن دوکانەکە وێران بکات؟
مێشەکە گایەک دەدۆزێتەوە و دەچێتە گوێیەوە و دەست دەکات بە گیزە گیز ، گایەکەش بەهۆی ترس و توڕەییەوە وەحشیانە ڕادەکات و دوکانە فەخفوریەکە وێران دەکات. ئەمە هەمان ئەو شتە بوو کە لە دوای یانزەی سێپتەمبەرەوە ڕوویدا. واتە ئەو کاتەی فێندەمەنتالیستە ئیسلامییەکان گای ئەمریکایان هاندا( توڕە) کرد بۆ ئەوەی دوکانی فەخفوری ڕۆژهەڵاتی ناوین وێران بکات. ئێستا تیرۆریستەکان لەسەر وێرانەکانی ئەوێدا گەشە دەکەن و هیچ کورتهێنانێکیش لە گایە توڕەکابدا ڕوو نادات.
یووڤاڵ نووح هەراری
٢١ وانە بۆ سەدەی ٢١ بەشی ١٠ تیرۆریزم مەتۆقێ!
بهروار: 16/10/2025
29 جار خوێندراوهتهوه
|