ئیسرائیل دەوڵەتێکی دادپەروەرە 🇮🇱
هەرچی خراپەو تاوان لەبارەی دەوڵەتی ئیسـ،ـرائیلەوە بڵێی راستە، بەڵام کۆمەڵە حەقیقەتێک هەیە دەبێ ئیعتیرافی پێبکەین.
ئیسـ،ـرائیل لە ناوخۆ دەوڵەتێکی دادپەروەرە (عادل)ـە و خاوەن دەزگای قەزائی سەربەخۆیە ئەمەش رێک قسەکەی (شيخ الإسلام ابن تيمية) کە دەفەرمووێ: دەسەڵێکی کە خوای گەورە بەردەوامی بە دەوڵەتێکی عادلی کافر دەدات و بەردەوامی بە دەوڵەتێکی ناعادلی نادات ئەگەر موسوڵمانیش بن.
“إن الله يُقيم الدولة العادلة وإن كانت كافرة، ولا يُقيم الدولة الظالمة وإن كانت مسلمة.
دادپەروەری بناغەی دەسەڵاتێکی بەهێزە.
ئیسـ،ـرائیل لە هەموو وڵاتانی عەرەبی دیموکراسی و پێشکەوتووترە، خاوەن سیستەمێکی دیموکراسی و پەرلەمانی و هەڵبژاردنە.
لە گەرمەی شەڕی 7ـی ئۆکتۆبەر چەندین جار سەرۆکوەزیران لە لایەن دادگاوە بانگهیشت کرا، نـ،ـەتـ،ـەیاهۆ نەیگوت: نایەم نەیگوت دوای بخەنە بۆ دوای شەڕ!
تەنانەت دوژمنەکانی خۆیان کە لە دەرەوە هەوڵی کوشتنی دەدەن کاتێک دەستگیری دەکەن و دادگای دەکەن بە قانون دادگای دەکەن زیندان هەموو مافێکی بۆ دابین دەکەن و نایکوژن وەکو زیندانی صیدنايا!
ئازادبوونی (یەحـ،ـیا سنـ،ـوار) دوای ئەو هەموو ساڵە بەهێزی دامەزراوەکانی ئیسـ،ـرائیل دەسەلمێنێ، خۆ دەتوانن لە زیندان ژەهرخواردی بکەن یان بە هەر جۆرێک لەناوی ببەن، (عەبدوڵڵا بەرغوسی و مەروان مەرغوسی) کە بە سەدان ساڵ حوکمدراون و زیاتر لە بیست ساڵە لە زیندان لە ژیان ماون، کەچی کاک ئەحمەدی موفتیزاد دوای چەند مانگێک لە ئازادبوونی لە زیندانی هاوڕێیەکانی خۆی گیانی سپارد!.
عەرەب و موسوڵمانەکانی ناو ئیسـ،ـرائیل کێشەیان بۆ دروست دەکرێ بەس هەموو مافێکیان هەیە، ئەمرۆ یەکێک لەو دوو پەرلەمانتارەی کە دروشمی جینۆسایدی بەرامبەر (دۆناڵد ترمپ) بەرزکردەوە گوتارەکەی پێ بڕی عەرەبەو لایەنگری دەوڵەتی فەڵەستینە و هاوڕێ پەرلەمانتارەکەشی عەرەب نییە کەچی پشتیوانی سەرسەرختی دەوڵەتی فەڵەستینن بە ئازادانە لە ناو پەرلەمانی ئیسـ،ـرائیل کاردەکەن، ئەمە پەرلەمانێکی عەرەبی و ئیسلامی روویبدا کابرا لە بەردەم پەرلەمان بە تۆمەتی خیـ،ـانەت هەڵدەواسرا یان وەکو (دەمیرتاش) دەخرایە زیندان!
ئیسـ،ـرائیل لە رووی شەفافییەت لە پێش زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە، لە هەڵبژاردن ناترسن و خەریکە هەڵبژاردنی 2026 لە مانگی 10 بهێنە پێش بۆ مانگی 3, دەرگای پەرلەمان داناخەن و پەرلەمانتار تەعین ناکەن وەکو ئێستا و پێشووی پەرلەمانی سووریا، بەڵکو خەڵک هەڵیدەبژێرێ!
ئاڵۆگۆڕی دەسەڵات قورس نییە، سوپا، شاباک، مۆسـ،ـاد تەواو بێلایەن و سەربەخۆن بۆ دەوڵەت ئیش دەکەن نەک بۆ حیزب و گرووپ و کەس!
بڕوا بکەن ئەو مزگەوتی ئەقـ،ـسای پیرۆز بە دەست (مەحمود عەباس و محەممەد دەحلان)ـەوە بێت ناهێڵن یەک ئەندامی حـ،ـەماس و جیـ،ـهاد نوێژی تێدا بکات!
ئەمرۆ ئیسلامییەکان و خەڵکی دیندار زۆر دەستخۆشیان لێکردووم لەسەر نووسینەکانم لە سەر فەڵەستین و حـ،ـەماس، هیوادارم بگەڕێنەوە بۆ بناغەی عەدالەت و دەوڵەتی موئەسەسات کە چەند گرنگە بۆ بەردەوامی دەوڵەت، گرنگە حەقیقەت بزانین بەس با تاڵیش بێت با لە سەر دوژمن و نەیارەکانمان بێت!
مەحمود یاسین کوردی
لەندەن
بهروار: 13/10/2025
48 جار خوێندراوهتهوه
|