شاعیرێک لەناو کتێبدا مرد🇮🇶
ئیمڕۆ شاعیری لاوی ئێراقی " حسەین ڕەبح" کە تەمەنی 23 ساڵە ، بە سەکتەی دڵ  لەشوێنی کارەکەی کۆچی دوایی کرد.

بەپێی لێدوانەکانی هاوڕێکانی بۆ تۆڕەکە، مردنەکەی لە دەوروبەری کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ ڕوویداوە.

خوالێخۆشبوو حسێن ڕەباح کەسایەتییەکی گەنج و چالاک بوو لە بزووتنەوەی ڕۆشنبیری و ئەدەبی لە عێراقدا. دیارترین چالاکییەکانی بریتی بوون لە:

کارکردن لە ئەلموتەنەبی: لە چەند ئۆفیسێک لە شەقامی ئەلموتەنەبی کاری کردووە، لەوانە کتێبفرۆشی "دار قەنەدیل".

کتێبخانەی ئەلکترۆنی: خاوەنی کتێبخانەی ئەلکترۆنی "الکتاب ساحیب" بووە و بەڕێوەی دەبات.

پیشەی ئەکادیمی و شیعری: ساڵی ڕابردوو لە کۆلێژی ڕاگەیاندن لە زانکۆی ئەلتورات دەرچووە. لە بواری شیعری جەماوەریدا چالاک بووە و بەردەوام بەشداری فێستیڤاڵ و پێشانگای کتێب بووە.
سەرچاوە ئێراقیەکان
به‌روار:  12/10/2025
90   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   21
کۆی سه‌ردان:   30806397