کاندید و بەڵێن 🤣🤣
ئەگەر سەرپشک بکرامایە،ڕاشکاوانە بەڵێن و دروشمی سەر لافیتەی کاندیدەکان بنوسم، لەسەر هەر دانەیەک دێڕێکم لەمانە دەنوسی.
بۆ خانمەکان:
ئەگەر بزانن ، هەر منم دەرمان
بە باوەش دەمبەن هەتا پەرلەمان
موچەی مانگانەم نەکرد بە دەبڵ
هەقە بۆم لێدەن دەهۆڵ و تەپڵ
ئەگەر کورسیەک بەدەست بهێنم
بەڵێن بێ دڵی کەستان نەشکێنم
لەپەرلەمانا بمکە بە نوێنەر
منم دوژمنی بۆتۆکس و فلەر
پەرلەمان واتا ماڵ و سەنگەرم
ڕۆژی کراسێ ناکەمە بەرم
بۆ پیاوەکان:
بریارم داوە خۆم هەڵبژێرم
ببم بە کەپرێ ، تابێنە ژێرم
بەدی دەهێنم ، هیواو مەبەستت
بەپاککراوی دەیخەمە دەستت
بیخە مرەکەب یەک ئینجی پەنجەت
منیش شەش ئینجت دەخەمە خزمەت
خۆشگوزەرانیت تەنها مەبەستمە
بۆم حازرکردوی ئەوەی لە دەستمە
هەڵمبژێرەو دانیشە بێ خەم
بەرنامەم هەیە،چۆنت بۆ تێخەم.
بهروار: 12/10/2025
85 جار خوێندراوهتهوه
|