لەڕۆژی جیهانی کچاندا💜🌹
11ی ئۆکتۆبەر

کاک ئیسماعیل باوکی خێزانێکی 17 کەسی بوو کە 14 یان کچ بوو.

کاک ئیسماعیل جەمال ناسراو بە" سمە کۆیی "   لەگەڵ" توبا خان" لە کۆتایی ساڵانی پەنجاکان  هاوسەرگیری  دەکات و  بەرهەمی هاوسەرگیرییەکەیان چواردە کچ و کوڕێکە. ماڵیان لە گەڕەکی بەختیاری کۆن بوو.

لە ساڵی 1991 ەوە پاش گەمارۆی کوردستان. هەم گرانی کەوتەوە ، هەم بێکاری.
کاک سمایل  تاقە کاسبکاری خێزانێکی17 کەس بوو ، کە 15 یان کچ بوون،و هەمووشیان خوێندکار بوون.

سەربەرزانە بە شوفێری گەڵابە بژێوی تەواوی خێزانەکەی دابیندەکرد و قوتابخانەی پێ تەواو کردن و زۆریشیان هاوسەرگیریان درووستکرد و چوونە ماڵی خۆیانەوە.

ئەو کە تەنیا یەک کوڕی هەبوو " شوانە" ، بە شاهیدی ناسیاو و دراوسێ هیچ جیاوازیەکی نەدەکرد لەگەڵ کچەکانی.

بەداخەوە پاش ڕەنجێکی زۆر‌ و گەورە لە ساڵ2010 کۆچی دوایی کرد.

ئێستا هەرە زۆری مناڵاکان دامەزراون و خێزانیان درووست کردووە.

ڕەوانی کاک ئیسماعیل شاد وجێگەی بەهەشت بێت

مالمۆکورد
به‌روار:  12/10/2025
112   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   21
کۆی سه‌ردان:   30806396