باوکتان ماتۆڕ لێیداوە 🤣
برادەرێک وتی: ئەوکاتەی باوکمان مرد شوێنێکی باشمان دەستنەکەوت بۆ ناشتنی لەسەرقەبرانەکە کەمێک لەسەر جادەکەوە نزیک بوو،.
ئەڵێ لەم ڕۆژانەی پێشودا کابرای قەبرهەڵکەن تەلەفۆنێکی بۆکردم وتی :
 ماتۆرێک داویەتی لە باوکت .
وتم باوکم مردووە ماتۆڕی چی؟ 
وتی : مەبەستم قەبرەکەیەتی.
 ئەڵێ: ئێمەش چوین و بڕێک پارەماندایە تاوەکو کێل و شتەکەی چاکبکاتەوە.

دوای سێ ڕۆژی تر دیسان کابرای قەبر هەڵکەن تەلەفۆنی کردوو وتی:
 باوکتان پاسێک لێ ی داوە .
وتم : بیکە لەڕای خوا ئێمە باوکمان ناشتووە یان ناردومانە بۆ سەمون وا هەر ڕۆژەی ئوتومبێلێک  لێی ئەیات..!
به‌روار:  08/05/2026
36   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   151
کۆی سه‌ردان:   31361344