سبەی ڕۆژئاوای کوردستان پێ دەنێتە قۆناغێکی چارەنووسساز

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سبەینێ کۆبوونەوەی لوتکە و کۆتایی لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی کاتی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع بەڕێوەدەچێت. 

سەرچاوەکە ئاشکرای کرد، هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی گشتگیر کە تێیدا قەوارەی سیاسی و سەربازیی ڕۆژئاوای کوردستان بە فەرمی دەناسرێت.

هەسەدە دەبێتە بەشێک لە سوپا بە مەرجی تایبەت
بەپێی زانیاری ئەو سەرچاوەیە، یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە بریتییە لە:

- هێزەکانی هەسەدە لەژێر ناوی سێ فیرقەی سەربازیی فەرمیدا دەمێننەوە و فەرماندەیی گشتییان لە دەستی مەزلوم عەبدیدا دەبێت.

- دیمەشق مافی دەستوەردانی نابێت لە دانان، لادان یان گۆڕینی هیچ ئەندام و فەرماندەیەکی ئەم سێ فیرقەیە.

- پێکهاتەی ئەمنی و سەربازیی ئێستای هەسەدە وەک خۆی دەمێنێتەوە و تەنها گۆڕانکاری لە جلوبەرگی سەربازیدا دەکرێت بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی ناسنامەی نیشتمانی نوێی سووریا بێت.

ڕێککەوتنەکە جەخت لەسەر پێدانی لامەرکەزیەتی ئیداریی ڕەها دەکاتەوە، بەو مانایەی کە:

- سەرجەم دامەزراندن و بەڕێوەبردنی کاروباری ناوخۆیی لە ئەستۆی ئیدارەی ناوچەکە دەبێت.
- حکومەتی ناوەندی دانی بە شەرعییەتی سیاسی و کارگێڕی ئەو ناوچانەدا ناوە.

لە ڕەهەندە ئابوورییەکەدا، ڕێککەوتنەکە شێوازێکی نوێی وەبەرهێنان دەخاتە ڕوو:

- پشکی شایستە لە داهاتی نەوت و گاز بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان تەرخان دەکرێت.

- کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەگەڕێنەوە بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکان و قازانجەکان لە نێوان (دیمەشق، هەسەدە و کۆمپانیاکان) دابەش دەکرێت.

- ئەرکی پاراستنی سەربازیی کێڵگەکان هەر لە دەستی هەسەدەدا دەمێنێتەوە.

ئەم ڕێککەوتنە تەنها ناوخۆیی نییە، بەڵکو بەپێی سەرچاوەکە:

- ڕێککەوتنەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و بە چاودێری و گەرەنتی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و ئەوروپا تۆمار دەکرێت.

- وەک بەشێک لە گەرەنتییەکان، تورکیا پابەند دەکرێت کە چیتر هیچ جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە دژی هەسەدە ئەنجام نەدات.

بڕوا ستار
به‌روار:  25/12/2025
80   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   501
کۆی سه‌ردان:   31002149