کفتەی هەزار دۆلاری 🤣🤣

کینە لەدڵ نێم،وەلی کۆفی عەنان زیندووبێتەوە،بێت دەست بخاتە بەر پشتوێنەکەم،من لەتەک کفتەدا ئاشت نابمەوە!
خواردنی کفتە لای من جەژن وئاهەنگی گەرەکە،خەڵک حەزیان لەکفتەیە،من کفتەم خۆش دەوێت..
ناسیارێکم بانگی کردم  بۆ کفتە خواردن،بیرم چوو کفتە خاڵی لاوازی منە،دیارە ئەویش درکی بە لایەنی لاوازی من کردبوو،بۆییە بانگی کردبووم بۆ خواردنی کفتە!
ناسیارەکەم بۆ هەموو شتێک دەستەنگ و چاو چنۆک بوو،بەڵام بۆ کفتە پێشکەش کردن دەستی لیبەردابوو
دوای ئەوەی کفتە خورا،ناسیارەکەم داوای هەزار دۆلاری لێکردم  بەقەرز،منیش لەبەر کفتە لەڕووم نەهات بڵیم نییە،یان،بەدەستمەوە نییە،وتم؛بان چاو
وا بۆ دەساڵ دەچیت نەقەرزەکەم دراوەتەوە،نەکفتەم خواردووە،بۆیە دەڵێم،ئەگەر کۆفی عەنان بێت ودەست بخاتە بەر پشتوێنکەم لەتەک کفتە ئاشت نابمەوە

ئەحە شوان
ستۆکهۆڵم
به‌روار:  24/12/2025
55   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   516
کۆی سه‌ردان:   31002177