|
سەگی تۆپیو 🤣🤣
لە کن دکتۆر حوسێن بەرزنجی دانیشتبوم لە موختەبەر ئەربیلی ھەولێرێ ...
گێڕایەوە :-
گۆتی ساڵێکیان لە جنوب بوین . بە لیژنەیەکی تەندروستی دەرچوین بۆ سەردانی چەند گوندێک بە مەبەستی پشکنینی پاک و خاوێنی ئاوەکەیان .
گۆتی نێوەڕۆیەکەی زۆرمان برسی بو .
ویستمان لادەینە ماڵێک ، بینیمان قاپ و قاچاغەکەیان زۆر پیس بو شیوی ئێوارەی ھەر پێوە مابو .
ناچار دڵمان نەیبرد و بە جێمان ھێشت و چوینە گوندێکی تر .
بینیمان قاپ و مەنجەڵەکان لە دوورەوە بریسکەیان دەدا ، واڕێک کەوتین لامان دا ، دوای نان خواردن ستایشی ماڵەکەمان کرد کە ئاوا خاوێنن و باسی گوندەکەی ترمان کرد کە زۆر پیسن .
کابرای خانە خوێ ھەڵی دایێ و گۆتی :-
ئا ئەوە سەگەکەیان تۆپیە و جارێ سەگی دیشیان نیە قاپەکان بلێسێتەوە لۆیێ ئەوھا پیسن .
یوسف عوسمان عەزیز
بهروار: 22/12/2025
62 جار خوێندراوهتهوه
|