ژنێک کە پێڵاوەکانی لە زۆرینەی توووور*ک ، بە شەرەفترە

لە کاتی یاریی نێوان هەردوو یانەی "بۆرساسپۆر" و "سۆماسپۆر" لە خولی پلە دووی تووورکیا، تێکڕای ئامادەبوانی یاریگا جنێوی نامووسی و شەرەفی بە لەیلازانا سەرکردەی کورد دەدەن بە جۆرێک تەنانەت زۆرینەی دەزگا میدیایەکانی دونیا ڕوویان نەهاتووە هوتافی یاریگا وەربگێڕنە سەرزمانی وڵاتەکەیان بە جۆرێک هاواریان کردووە 

(Leyla Zana O..... Çocuğu)
(واتا لەیلا زانا ..... ە)

جگە لە جنێو هاندەران وێنەی ئۆتۆمبێلی "ڕینا تۆرۆس"ی سپییان بەرزکردەوە. ئەمە لە تورکیا مانایەکی زۆر ترسناکی هەیە؛ چونکە لە ساڵانی نەوەدەکاندا ئەم ئۆتۆمبێلانە بۆ ڕفاندن و کوشتنی "دیارنەمانەکان"ی کوردەکان بەکاردەهاتن. بەرزکردنەوەی ئەم وێنەیە وەک هەڕەشەی کوشتن و "قڕکردن" لە دژی کورد.

دوژمنانی کورد لە هەرچوار پارچەکە وەک یەکن بەڵام لە بێ مۆراڵیدا هیچیان ناگەنەوە بە تووورک  ، ئێمە لەوێ نین کوردانی باکور خۆیان لەناو کێشەو تێگەیشتنەکاندان پرۆسەی ئاشتی لێدەگەرێین بۆخۆیان ، بەڵام ئەگەر ناچاری نەبێت هەرکەس بروای بە ئاشتەوای تووورک هەبێت لەگەڵ کوردا با گومان لە ژیری خۆی بکات ، چونکە کورد لە فەرهەنگی تورکدا سەدان ساڵە سڕاوەتەوە.
.........
سڵێمان نەزیف ، لە کتێبی (الاکراد والعرب) باسی ئەوە دەکات لە شەڕی سەقارییەدا ، ئەگەر کوردەکان نەبوونایە تورکەکان بە جارێک تیائەچوون کورد هاوکارییەکی زۆری تورکەکانی کرد ، کەچی دوای ئەوەی عەرەقی ناوچەوانیان تۆزێک وشکبوویەوە ، لەو هەموو شکست و ڕسواییەی بەسەریان هاتبوو  هێشتا بەوە دڵخۆشی خۆیان دەدایەوە و دەیانگوت (بزم کورد افندیلردر) قەینا ئێمە هەموو شتێکمان دۆڕاند ، گرنگ ئەوەیە ئێمە هێشتا گەورەی کوردەکانین.

تورک ئاشتی نازانێت ، بەڵام ئیتر چۆن کوڕێک بە نابەدڵی ژن دێنێت یان کچێک بە نابەدڵی شوو دەکات ، ئێمەش بەهۆی خراپی خۆمان و واقیعی ناوچەکە دەبێت بڵێین بەڵێ بۆ ئاشتی 
(خراپترین ئاشتی لای من لە باشترین شەڕ رەنگە باشتر بێت) 

بەڵام کە عەرەقی ناچاری و فشاریان سڕی وێنەکە ڕونتر دەبێتەوە

تێبینی :- لەیلا زانا بۆ ماوەی دەساڵ خرایە زیندانەوە تەنها لەبەر ئەوەی بە زمانی کوردی سوێندی دەستووری خوارد ، ئەو زمانەی کە تائیستاش بەشێک نییە لە دانپیانانی پرۆسەی ئاشتەوایی

هێمن عەبدولقادر
به‌روار:  21/12/2025
62   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   503
کۆی سه‌ردان:   31002151