|
شەوی یەڵدا🍓🫒🍒🔥
لە ڕووی زانستیەوە کاتێک ڕوو ئەدات کە خۆر دەکە وێتە سەر گەورەترین هێڵی ناوەڕاستی زەوی.
بەپێی ڕۆژمێری زاینی شەوی یەڵدا لەنیوەی باکوری زەوی لە نێوان 20 بۆ 23 ی کانونی یەکەمی هه موو ساڵێک ڕوودە دات،و لە نیوەی باشوری زە ویش لە نێوان 20 وو خوولەکە کەدریژترین شەوی یە ڵدای جیهانە.
لە ووڵاتی نەرویج 18 کاژێرو 9 خولەکە بە پلە ی دووەم دێت.
لە ولاتی سوید 17 کاژێرو 54 خولەکە و بەپلە ی سێهەم دێت لە جیهان.
وەرگیراوە
شەوی یەڵدا-نالی
شەوی یەڵدایە، یا دەیجورە ئەمشەو
کە دیدەم دوور لە تۆ بێنوورە ئەمشەو
دڵم وەک حاکمی مەعزوولە، قوربان
!خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو
دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە، بۆیە
لە من وەحشی و ڕەمیدە و دوورە ئەمشەو
کە تۆی شای کەچ کولاھی دیدە مەستان،
چ باکم قەیسەر و فەغفوورە ئەمشەو؟
لە خەو ھەڵساوە، یا ئاڵۆزە چاوت؟
ھەمیشە وایە، یا مەخموورە، ئەمشەو؟
سوروشکم نەقشی چاوی تۆ دەکێشێ
جێگەم سەر دارەکەی مەنسورە ئەمشەو
موسوڵمانان دەپرسن حاڵی نالی
لە کونجی بێکەسی مەھجوورە ئەمشەو
بهروار: 20/12/2025
65 جار خوێندراوهتهوه
|