حاجی کاروان بۆ کەر بوی و لوشکە دەهاوێژی🐎
ئەی خۆت و هاوئاوازەکانت ئەو فڵتە فڵتەتان لەچیە؟..

بەلای ئێوە هەر ژنێک نیقاب و پێچە نەکات بەردرەوشت و لەشفرۆشە،خۆ لەبیرمە تاکو ئەورۆش دایکم و نەوەی ئەو سەردەم و خوشکەکانیشم کەسو کارەکانم هەمو ژنانی شارو لادێ کە بینیومن و ئێستا زۆریان لەژیاندان کەس نیقاب و پێچەیان نەدەناسی بگرە هەر باسی ئەو داب و نەریتە نامۆیە نەدەکرا، جلی کوردی خۆی جوانترین و موحتەشەمترین جل و بەرگە چ جلی پیاوان چ هی ژنان.
لەو سەردانەی دواییم بۆ کوردستان زۆرێک عەرەبم بینی بەتایبەتی پیاوان شلواری کوردیان لەبەردابو،ژنێکی عەرەب بە خوشکێکی منی وتبو جلی ژنانەی کوردی بە ئەدەبترین و موحتەشەمترین جل و بەرگە سەرباری جوانیشی هیچ پێویست بە نیقاب و حیجاب ناکات.

حاجی کاروان خۆت دەبێ باشت لەبیر بێت دایکت و داپیرەکانت ژنە بەتەمەنەکانی بنەمالەکەت جل و بەرگیان چۆن بوە  چەند کوردەواریانەو بە ئەدەب بوە ؟!..

ئێستا بۆ کەربویت و ئەزەڕی لوشکە ئەهاوێژی چونکە خۆت چویتە سەر کولتورو داب و نەریتێکی سەقەت و نامۆ بەژیان و بە کۆمەڵگاو عەقل و بیرکردنەوەی کوردی ؟!..

بڕۆ خۆت هەر کاوێژ بکە لەسەر ئاخوڕی پڕلە کاو جۆی سەلەفی و ئیخوانی ئینجا هەر بزەڕەو بەدەرزەن جوتەو لوشکە بهاوێژە.

میر ئالان جەلال بەگ دەرگەڵەیی
ستۆکهۆڵم
به‌روار:  30/09/2025
133   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   32
کۆی سه‌ردان:   30764745