وەزیری پەروەرده 🤣🤣
مامۆستایەک لە پۆلدا لە قوتابیەکان دەپرسێت :
کێ قەڵای دم دمی ڕوخاند ؟
قوتابیەک دەڵێت : مامۆستا من نەبووم ، لە چەند قوتابیەکی تریش دەپرسێت ، ئەوانیش دەڵێن :
بەخوا ئێمەش نەبووین .
مامۆستاکە زۆر بێ تاقەت ئەبێت و سەردانی وەزیری پەروەردە دەکات لە هەولێر.
مامۆستاکە دەیەوێت باسی دابەزینی ئاستی زانیاری قوتابیان و فەشەلی سیستمی خوێندن بۆ وەزیری پەروەردە بکات ، و دەڵێت لە چەند قوتابیەکم پرسیوە کێ قەڵای دم دمی ڕوخاندوە ، ووتویانە بەخوا ئێمە نەبووین .
وەزیریش دەڵێت : لەوانەیە ڕاست بکەن و قوتابی دەوامەکەی تر بووبن
.https://www.malmokurd.com/News-42042-6
بهروار: 30/09/2025
127 جار خوێندراوهتهوه
|