دنیا مردن و ژیانە 🤣🤣
مامحاجی گەڕایەوە ماڵەوە و سەیری کرد ، چەند دانە قاپی کاشی شکاون، لە ژنەکەی پرسی :
کێ ئەم قاپانەی شکاندووە؟
حاج ژن ووتی : ژنی کوڕەکەت " بوکەکەت".
دەزانیت ئەمڕۆ چی بەسەر هاتووە
لێمان توڕە بووە و کونە لوتی دەگەنە ئاسمان و ، 6 دانە قاپی شلەی شکاندووە.
مامحاجی پێکەنی و ووتی:
دەزانم ، ژن لە خۆیەوە شێت نابێت ، گەر پیاوەکەی پشتگووێی نەخات، سوێند بەخوا بەکوڕەکەمان دەڵێم ئیمشەو دڵخۆشی بکات و بچێته باخەڵیەوە و نەیەڵێت تا بەیانی بخەوێت .
ئەو کاتە دڵی خۆش دەکات و تووڕە بوونەکەی نامێنێت.
حاجی ژن بە پەلە هەڵی دایە و ووتی :
تۆ ڕاستیت دەوێت حاجی دونیا مردن و ژیانی تێدایە
ئەو سێ قاپی شکاند و منیش سیانەکەی تری.
وێنەکە بۆ خۆشی دانراوە
بهروار: 16/09/2025
42 جار خوێندراوهتهوه
|