|
مەلای فیتفیتانێ
مەلایەک لە دێیەک بوو، خەڵکەکە چوون ملیان گرت، وتیان: مەلا ئەبێ بیێت فیتفیتانێکمان لەگەڵ بکەی، مەلای فڵانە گوند و فڵانە گوند فیتفیتانێ لەگەڵ خەڵکەکەدا ئەکەن، گوایە تۆ لەگەڵ ئێمە بۆچ نایکەی؟
مەلا وتی: باوکم وازم لێ بێنن من پیاوی فیتفیتانێ نیم. ئەم زۆری وت و ئەوان کەمیان بیست.
ناچار هەڵسا کیسە و سەبیلەکەی هەڵگرت و چوونە سەر کانیی ژنان، شوێنی فیت لەوێ بوو، لەو کاتەدا دوو ژن لەسەر کانییەکە لەسەر ئاو بوو بە شەڕیان.
یەکێکیان بەوی کەیانی وت: بڕۆ هەی وا وا لێکراو، تۆ ئەوە نیت مەلا گا.تی؟!
ئەوەی کەشیان پێی وتەوە: هەی دێڵەکەر مەلا منی گا..وە یا تۆ؟!
مەلاش لەولاوە دەستی ئەهێنا بەسەر سەبیلەکەیا بۆ ئەوە چاخی کا بۆ فیتفیتانێ، وتی: دەسا دێڵە شڕینە وەڵڵا هەردووکتانم گا..وە!
خەڵکەکە وتیان: مەلا ئەوە قسەیە تۆ ئەیکەی؟
وتی: باوکم بۆچ قسە نییە؟ فیتفیتانێ ئەم قسانەشی تێدایە، ئەگینا بۆچ من مەلام یا فیتفیتانێکەر؟!
ڕشتەی مرواری
جا ئەو هەموو کچە پاک و جوانە هاتۆتە بەردەمی گورگێکی وەکو عەبدولەتیفەوە هەر باشە بە" 10- 15" وازی هێناوە، دەنا شوێنی ئەم دەجاڵە کەی زانکۆ و مزگەوتە؟
بهروار: 23/06/2026
56 جار خوێندراوهتهوه
|