|
دکتۆر کەمال مەزهەر چی بە سەدام ووت؟
کەمال مەزهەر ، مێژووناسی ناوداری کورد دەڵێ :
جارێکیان سەرجەم پسپۆرانی بواری مێژوویان کۆکردەوە و بردینیان بۆ لای سەدام حوسێن ، پێیان وتین سەرۆک سەدام دەیەوێت لەگەڵتانا هەندێ بڕیروڕا بگۆڕێتەوە و دیدارتان لەگەڵدا ساز بدات.
کەمال مەزهەر دەڵێت : کۆمەڵێکی زۆر بووین و گەشتینە ژوورەکەی سەدام حوسین ، ناوبراو پێشوازییەکی گەرمی لێکردین و وتی:
دەمێکە دەمەوێت دیدارتان لەگەڵدا ئەنجام بدەم.
لە درێژەی قسەکانیدا ،کەمال مەزهەر دەڵێت: سەدام حوسین پرسیارێکی ئاراستەی هەموومان کرد و وتی : بۆچیی هەرچیی سەرۆک هەیە لەم ناوچەیەدا،لە کۆتاییدا بەبێ بەرگریی دەرووخێت ؟ ئەمەوێ ڕای ئێوە لەم بارەیەوە بزانم.
کەمال مەزهەر دەڵێت: هەر یەکەو بە شێوەیەک وڵامی بۆ ئەو پرسیارە هەبوو.
یەکێ دەیوت خیانەتی ناوخۆییە.
یەكێ تر دەیوت پلانگێڕیی وڵاتانی هاوسێیکانە
یەکێ تر دەیوت ژمارە و ئازایەتی سەربازەکان دەور دەبینێت.
کەمال مەزهەر دەڵێت: نۆرەی قسە گەیشتە من ، منیش وتم :
بەڕێز سەرۆک سەددام من ئەمەوێ باسی ڕووداوێکی مێژوویی باس بکەم و تم :
کاتی خۆی مەغۆلەکان کە هاتن بۆ داگیرکردنی عێراق ، زۆر بە ئاسانیی هەتا بەغدا ڕۆشتن و ئەوەیان کرد کە مێژوو بۆمانی دەگێڕێتەوە بەڵام مەبەستی من لابردن و ڕووخانی دەسەڵاتی عەبباسییەکان نییە بەڵکو هۆکاری ئەو ڕووخانە باس ئەکەم.
کەمال مەزهەر دەڵێت: وتم بەڕێز سەرۆک سەددام دەزانی ئەو کاتەی مەغۆلەکان هاتنە بەغدا و گەیشتن و چوونە ناو قەسر و ماڵی دەسەڵاتدارانەوە ، بە کیلۆ زێر و زیو و ئاڵتوونیان بارکرد ئەمە جگە لە پارەیەکی زۆر.
کەمال مەزهەر دەڵێت:سەددام حوسێن زۆر بە جوانیی گوێی بۆم دەگرت و سەرسامبوونی پێوە دیاربوو.
هەروەها دەڵێت: وتم بەڕێز سەرۆک ئەو کاتەی فەرماندەی هێزەکەی مەغۆل کە چووە بەغدا و ئەو هەموو خشڵ و ئاڵتون و پارەیەی لە حەشارگە و کۆگای بەرپرس و دەسەڵاتدارە پایەبەرزەکانی ئەوێدا، بینی. لەوێدا قسەیەکی مێژوویی کرد و وتی :
"ئەگەر دەسەڵاتداران ئەم سەروەت وسامانانەی کە کۆیان کردووە بۆ خەڵکەکەی خۆی سەرف بکردایە زۆر ئەستەم بوو ئەم وڵاتەمان داگیربکردایە."
کەمال مەزهەر دەڵێت: بەڕێز سەرۆک سەددام ، مەبەستی من لەم بەسەرهاتە مێژووییە ئەوەیە کە دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمە هەر خەریکی کۆکردنەوەی سەروەت و سامان بوون و میللەتەکەی خۆیان لەبیرکردبوو
خەڵکیش کە برسی بوو بیری لای بەرگرییکردن نییە و تەنانەت ناتوانێت بەرگرییش بکات بۆیە ئیتر داگیرکەر بەئارەزووی خۆی چیی بوێت دەتوانێت بیکات.
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت : سەددام حوسین وتی: تا ئێستا شتی وەهام نەبیستووە ئەمە
زانیارییەکی تازە و باش بوو .
وەرگیراوە
وێنەکە دروستکراوە.
بهروار: 23/05/2026
58 جار خوێندراوهتهوه
|