|
کەمپینی دژ بە دیپۆرتی " ڕابیعە ئەڵڵا وەیس " ی 95 ساڵ
سوید🇸🇪
" ڕابیعە وەیس" پیرێژنێکی تەمەن ٩٥ ساڵە و زیاتر لە 20 ساڵە لە سوید دەژی.
ئەو زۆر نەخۆشە، بە کورسی دەجووڵێت و بە تەواوی پێویستی بە خێزانەکەی هەیە.
لەگەڵ ئەمەشدا، دەزگای کۆچبەرانی سوید (Migrationsverket) بڕیاریداوە کە دیپۆرتی ئێراقی بکاتەوە.
ئەو هیچ کەسێکی لەوێ نەماوە و کەسی لێ ناناسێت.
خاتوو ڕابیعە دەڵێ:
"تەنها دەمەوێت لەگەڵ خێزانەکەم کە لێرەن لە ئێراق هیچ کەس ناناسم. تکایە، با لێرە بم و لێرەش بمرم.
ئەو تووشی کێشە تەندروستی گەورەی هەیە و ناتوانێت بەبێ یارمەتی ژیانی ڕۆژانەی خۆی بەڕێوە ببات.
کچەکەی هەموو ڕۆژێک چاودێری دەکات. هەموو ژیانی لێرەیە – منداڵەکان، نەوەکان و نەوەی نەوەکان.
ئەم بڕیاره ناڕەزایی دروست کردووە، کە ژنێکی 95 ساڵی زۆر نەخۆش، لە کۆتایی ژیان و تەمەنی خۆیدا لە خێزانەکەی جیابکرێتەوە. ئەمە شایستە نییە.
ئێمە داوای ئەوە دەکەین کە ئەم بڕیارە دووبارە هەڵسەنگێندرێتەوە و "ڕابیعە ئەلڵا وەیس" لە سوید بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت ژیانی خۆی بە ئارامی لەگەڵ خێزانەکەی کۆتایی پێبهێنێت.
گەر تۆش لەگەڵ ئەم کەمپینەیە پشتگیری بکە، بە ئیمزا کردنی کەمپینەکە:
لێرەوە ئیمزای بکە
بهروار: 28/04/2026
81 جار خوێندراوهتهوه
|