خۆکوژی پزیشکێک بەهۆی مەرگی نەخۆشەکەیەوە

مەریوان:
" دکتۆر میترا ئاسوودە"  خانمە پزیشکێکی گەنجی شاری مەریوان ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوو کاری دەکرد، لە دوای ئەوەی یەکێک لە نەخۆشەکانی لەژێر نەشتەرگەری گیانی لەدەست داوە، لەلایەن بنەماڵەی نەخۆشەکە لێی دراوە و بێڕێزی پێ كراوە، دواتر پزیشکەکە لێیان خۆش بووە، بەڵام بنەماڵەی نەخۆشەکە لە دادگا سکاڵایان لەسەری تۆمار کردووە.

لە دوای ئەوەی دادوەر ئەم پزیشکە گەنجە لە مردنی نەخۆشەکە بە تۆمەتبار و کەمتەرخەم دەزانێت، بۆ جاری دووەم لەلایەن بنەماڵەی نەخۆشەکە لەنێو دادگا بێڕێزیی پێ دەکرێت و لێی دەدرێ.

میترا ئاسوودە، کە پزیشکی نەشتەرگەری بووە و لە نەخۆشخانەی (بووعەلی)ی شاری مەریوان كاری دەکرد، ڕۆژی دووشەممە 6/11/2023، پۆستێکی لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) بڵاو کردووەتەوە و باسی لە قۆناغی دوای مەرگ کردووە و گوتویەتی:

 "من بچێنن، لەوانەیە لە خۆڵەکەم دارێک شین بێ و زیاتر بە کەڵکی کۆمەڵگە بێت".

 لە دوای ئەو پۆستەی، هەواڵی مردنی خانمە پزیشكەكە بڵاو بووەوە و باس لەوە كرا، کە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

وەرگیراوە
به‌روار:  16/04/2026
43   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   19
کۆی سه‌ردان:   31307148