|
واز لە ئێران ناهێنن!!
ئێران مووشەکە بالیستییەکانیش لە ناوببات ئەمریکاو ئیسـ،ـرائیل وازی لێناهێنن!
باسەکە باسی دیموکراسی، مافی گەلان و رووخاندنی رژێم نییە، باسەکە
یەکەم: پاراستنی ئاسایشی ئیسـ،ـراییل.
دووەم: دەستگرتن بە سەر سەروەت و سامانی ئێران.
سێیەم: چۆن دەبێ وڵاتێکی گەورەی 93 ملیۆن کەسی پشت بە تواناو پیشەسازی خۆی ببەستێ، بەڵکو دەبێ وەکو عێراق بۆ کەوچکی خواردنیش لە دەرەوە هاوردە بکات!
چوارەم: خنکاندنی چین و رێگرتن لەوەی نەوت بە ئاسانی و هەرزانی بکڕێ!
ناجی سەبڕی کە دواین وەزیری دەرەوەی سەدام بوو دەڵێ: هەزار مووشەکی دوور مەودامان بە قسەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەناوبرد کەچی پشکێنەرەکانی سەر بە UN هات بوون دەیانگوت: چۆن بزانین مووشەکانت لەناوبردوو؟! لە ژێر زەوی بیهێنە دەرەوە کەلوپەل و ماددەکان کۆبکەنەوە تا بزانین لەناوتان بردووە بە تەواوەتی یان نا!
بۆیە ئەمریکاو ئیسـ،ـرائیل دەزانن کە ئێران چەکی ئەتۆمی نییە بۆیە بە دڵی خۆیان لێیدەدەن و هەڕەمی دەسەڵاتەکەی دەکـ،ـوژن، بەس مووشەکی بالیستی هەیە، ئەگەر بالیستییەکانیش لەناوببات وەکو عێراق هەر وازی لێناهێنن!
مەحمود یاسین کوردی
لەندەن
بهروار: 13/03/2026
37 جار خوێندراوهتهوه
|