|
بەرێز کاک هاکان ئەو پەیامەت بۆ کێیە؟! بۆ شیعەیە!؟
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێ: پێویستە عێراق سوود لە ئەزموونی سووریا وەربگرێ و ئەوانیش بڕیار بدەن و دەستپێ بکەن!
دەتەوێ شیعە لە عێراق لە کورد هانبدەی وەکو دیمەشق پەلاماری هەرێمی کوردستان بدەن!؟
جەنابی وەزیری دەتەوێ شەڕی پێشمەرگەو حـ،ـەشدی شەعــ،ـبی دروست بکەی؟! یان پەیام بۆ عەشیرەتە عەرەبییە سوونییەکانی موسڵ و کەرکووک و سەڵاحەددین و دیالە دەنێری خۆیان بۆ کورد یان بۆ شیعە حازر بکەن!؟
بە جدی ئەو قسانە زۆر مەترسیدارەو پڕە لە هەڕەشە، هەرێمی کوردستان هەرێمێکی دەستووری و شەرعییە لە عێراق، دەیانەوێ عەرەبی سوونە بگەڕێنەوە دەسەڵات یان هەرێمی کوردستان وەکو حەسەکەو کۆبانێ لێبکەن!؟
نازانم پارتی ویەکێتی لەو مەترسیانە تێدەگەن یان نا؟!
مەحمود یاسین کوردی
بهروار: 10/02/2026
33 جار خوێندراوهتهوه
|