|
145 ساڵەی کۆچی دوایی دۆستۆیڤسکی
ڕۆژی 1881.2.9
جوانترین ڕۆمانی دۆستۆیڤسکی چییە؟
ڕاستی وەڵام ئەوەیە: "هیچ ڕۆمانێکی جوانی نییە."
وەها کەسێک لە نەخۆشخانەیەکی هەژاران لە دایک بووە و لە پەنا نەخۆشخانەی دەمار و دەماغ دا ژیاوە و بۆ سەر سەکۆی سێدارەدان هەنگاوی ناوە و ژیانی بەندیخانە و زیندانەکانی، چەندین جار نەخۆشی پەرکەم بەزەوی دا کەتووەو لە هۆش خۆی چووە بە تێکشکاوی و دەمی پڕ کەفەوە هۆشی هاتۆتەوە.
مەحاڵە ئاوها کەسێک؛ بتوانێت لە سەر جوانی بنووسێت؟!
لە ڕۆمانەکانی ڕیالیزمێکی بێ ڕوتووش وخاترانە گرتن هەیە، مرۆڤی سەرلەبەر پەشێو نائارامی تیایە، خەباتی چڕ و پرە لە ململانێی بێ پەرواو دانەسەکناو، ململانێی چاکە بەرامبەر بە خراپە و پرە لە گومان ودودڵی دژی باوەڕ و ئیمان.
نیکۆلای بێردیاڤ، فەیلەسوفی ڕووسی دەڵێت: نابێت دۆستۆیڤسکی بە هونەرمەندێکی داهێنەر زیاتر لە دەروون ناسێک بزانین.
پێویستە دۆستۆیڤسکی بخوێنینەوە بۆ پەی پێ بردن و سەرسوڕمان، نەک بۆ چێژوەرگرتن و گەشت کردن بە دونیای گێڕانەوە و جوانیدا. ئەو مرۆڤی لە چڕترین ساتەکانی و هوروژاند و گێژاودا بەسەر کردۆتەوە، لە باری هوروژان و گێژاودا ئاسەواری جوانی لە کوێ دایە؟
دۆستۆیڤسکی لەنێو نووسەرانا تاقانەیەک نەبووە لەسەر مرۆڤ نووسیبێتی. نووسەرانێکی زۆر گوزارشتیان لە مرۆڤ کردووە و چەندین دەروونناسی تر هەبوون. لەوانە ولیەم شکسپیر دونیایەکی فرە و هەمەچەشنی مرۆڤەکانی ئاشکرا کردووە و ئەویش توانیویەتی زۆرێک لەسەر دونیای ناسەقامگیری بنووسێت.
وەلێ توانستی دۆستۆیڤسکی لەم گۆرەپانەیا ناتوانرێت بەراورد بکرێت بە هەر نووسین و دۆزینەوەیەکی تر لە بارەی دونیای مرۆڤەوە. ئەو بۆ پرسی مرۆڤدا و مامڵە و شێوازی تایبەتی خۆی هەبوو، ئەوەی جیای ئەکاتەوە لەوانی دی، ئەو باری مرۆڤی لە بێدەنگی ئارامیدا نەکردووە. بەڵکو لە سۆنگەی جووڵە و وروژاندنەکانی مرۆڤەوە لێی نزیک بۆتەوە، بەو هۆیەوە دۆزینەوەکانی دۆستۆڤسکی بێ هاوتاو ناوازەن و توانای هەیە هەست و سەرنجی خوێنەر ڕابکێشێت نەک بۆ نووسینێکی سەر کاغەز و بە ڵکو بۆ بینینی دیمەنەکان بەراستەقینەیی.
لە واڵی عەلی بەغدادی
وەرگێڕانی: حەمە سەعی باپیر
٧/٤/٢٠٢٥ ستۆکهۆڵم.
بهروار: 09/02/2026
51 جار خوێندراوهتهوه
|