| 
     پیرێکی عاشق💙 
 
دوو و سێ ڕۆژێک پێش ئەمڕۆ زانای گەورە 
 مامۆستا " عەبدولڕەقیب یوسف"  پەیوەندی پێوەکردم بەدوای بابەتێکی مەلاجەمیل ڕۆژبەیانیدا دەگەڕا لەسەر عەشیرەتی داودە، چونکە سەرقاڵی نووسینێکە لەوبارەوە، دوای پەیوەندیەکە زۆرم بیرکردەوە، ئاخر مەردێکی  تەمەن نەوەد ساڵ کەزیاتر لە شەست وپێنج ساڵە، بێوچان خەریکی کنەوبشکنین و گەڕانە بە دووی شوێنەوارر و مێژووی گەلەکەیدا، هەزاران لاپەڕەی نووسیوەتەوە، بە سەدان ڤیدیۆی تۆمارکردوووە، سەدان وێنەی دەگمەنی گرتووە، بێئەوە کەسێک یان دەستگایەک ڕایسپاردبێت،  ئەمە جگەلەعیشق بەچ دەستەواژەیەکی دیکە پێناسەی بکەین؟  
 
حەزمدەکرد ئەو بابەتە هەڵگرم و خۆم بیبەمەخزمەتی و دەستەکانی ماچ بکەم، بەڵام مامۆستا موەفەق میراودەلی و د هێمن عومەر ماڵیان ئاوەدانبێت ئەرکەکەیان بەجێهێنا. 
خۆزگە هەموومان بەو عیشقەوە ئەرکەکانمان بەجێدەهێنا، بزانە چ خزمەتێکی مەزنمان پێشکەش دەکرد. 
 
تۆفیق کەریم
        
                                        
        
بهروار:  03/11/2025 
110   جار خوێندراوهتهوه 
 
 
     |