| 
     گوڵی بامێ 🤣🤣 
 
لە ئاین و لە عورفی کۆمەڵایەتیشدا پیاوی پیاوانە و ژنی ژنانە ئەوانەن کە رێزی یەکتری دەگرن بەتایبەت لەناو خەڵک و لە بەرچاوی کەسوکاری یەکتری تا ئێرە ئیتر قسەیەکمان نییە ،  
 
بەڵام لە دونیادا ئەو پیاوانەی کە بە شێوەیەکی شاهانە و تایبەت رێزی ژن ئەگرن پێیان ئەوترێ (جێنتڵمان) واتا پیاوێکی بەڕێز ، کەچی لای خۆمان چەندین ئیدیەم و دەستەواژەی پێچەوانەمان هەیە بۆ ئەوانەی رێزی ژنەکانیان ئەگرن وەک  
(مل پان) (ژنانی) (ترسنۆک) (ژێردەستە) (چەوساوە) (ئەڵقە لەگوێ) (موو نەرم) (ئۆمەر) (نوعمان) (گوڵی بامێ) 😂 گوڵی بامێ زۆرجوانە رێک بەروانکە و دەستکێشە سورەکە و زاهیمان بیر ئەکەوێتەوە 😁 
 
لە ناوچەی ئێوە چی پێدەڵێن؟ 
.................. 
 جا ئەڵێن ژنێک بە رەفیقەکەی دەڵێت ئەوە دەست و پلت چۆن ئەوەنە جوان ماوەتەوە؟ 
 
ئەویش ئەڵێ وەڵا من لە کاتی قاپ شتن بەس نوعمان بەکاردەهێنم . 
 
رەفیقەکەشی ئەڵێت (ئەڵا توخوا پاکەت یان دەبەکەی نوعمانم بدەرێ با لەسەری بکڕمەوە لە مارکێت) 
 
ئەویش ئەڵێ کچێ ڕۆڵە نوعمان زاهی نییە مێردەکەمە 😁 
..................... 
تێبینی /پیاوی گەورە ئەوەیە خزمەتکاری خێزان و ماڵ و منداڵی خۆی بێت و لە تانە و توانجی چواردەوری نەترسێ و ژنی گەورەش ئەوەیە بەهەمان شێوە خۆی بە کۆیلەو ژێردەستە نەیەتە بەرچاو  ئەم غەریزەیە لە زوربەی ئاژەڵ و باڵندەکان و سروشتدا هاوبەشە بێ ئەوەی چیرۆکیان بۆ دروست کردبێ  
 
هەر بەراست لای ئێوە بە گوڵی بامێ ئەڵێن چی 
  
هێمن عەبدولقادر
        
                                        
        
بهروار:  01/11/2025 
144   جار خوێندراوهتهوه 
 
 
     |