حەبە شینەکە🤣🤣

کا حەمە سەعید ئەحەی کوڕی نارد بۆ لای شاکری سەیدەڵیەو پێی ووت:
بێژە باوکم سەلامت لێ ئەکاو ئێژێ بڕێ لە حەبە شینەکەم بۆ بنێرێ.

ئەحە: سەلام کا شاکر
شاکری سەیدەڵیە: عەلەیکومە سەلام ئەحە گیان فەرموو چیت ئەوێ؟
ئەحە: باوکم سەلامی لێ ئەکردیو ئەیوت پاکەتێ لە حەبە شینەکەم بۆ بنێری بەس با لە عەسڵەکەی بێ
شاکری سەیدەڵیە: ها ئەحە گیان بیگرە ئەمە پاکەتێکی شانزە دانەییە بێژە باوکت هەر  ڕۆژێک جارێک با دانەیەکی بخوا و بەشی دوو حەفتەی دەکات.
ئەحە: باشە کا شاکر خوا حافیز

دوای بیست ڕۆژ:
ئەحە: سەلامون عەلەیکوم کا شاکر
شاکری سەیدەلیە: سەلام کاکە ئەحە،حەبەکانت دا بە باوکت؟
پێت ووت چۆنی بەکار بهێنێ؟
ئەحە: ئەرەوەڵا ڕێک ئەوەم پێ ووت کە تۆ ووتت کە پاکەتەکە   بە دوو ڕۆژ بخوات .
شاکری سەیدەڵیە: وەی باوکە ڕۆ چیت کردووە؟ 
ئەی چی بە سەرهات نەمرد؟
ئەحە: 
-نەوەڵا کا شاکر ئەو نەمرد بەڵام دایکم مرد
-خزمەتکارە  بەنگلادیشیەکەمان لە نەخۆشخانە کەوتووەو وەزعی زۆر شڕە
-حەمە عەرەبی شاگردی باوکم ئەناسی؟
 ئەها ئەویش ڕای کردو کەس ناتوانێ بیدۆزیتەوە
-باجی حەلاوی دراوسێشمان ئەها ئەو ژنەی دوای پێنج شوو مناڵی نەئەبوو ئێستا حامیلەیە
هەرجی پیاوی گەرەکیش هەیە کارو کاسبیان تەرک داوەو گشتی بەکڵاشنکۆفێکەوە حەرەسی لە ماڵومناڵی خۆی گرتووە.

کاک شاکر: ئەی ئێستا پێم بڵێ تۆ بۆچی هاتوویت بۆ ئێرە؟
ئەحە: وەڵا باوکم سەلامی لێ ئەکردی ئەیووت پشتم ئێش ئەکا با بێت بۆ ماڵەوە دەرزیەکم لێدا
کاک شاکر ئەو داخستنە دوکانەکەی خۆی داخست تا ئێستاش کەس نازانێ لە کوێ خۆی شاردۆتەوەو تەلەفۆنەکەشی داخستوە.

شاگردەکەی ئێستا بە کڵاشینکۆفەوە لەدەرمانخانەکە کار دەکات.
https://www.malmokurd.com/News-45398-6
به‌روار:  31/10/2025
90   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   96
کۆی سه‌ردان:   30866864