| 
     فاشر، غەززەیەکی لەبیرکراو! 😪 
ماوەی زیاتر لە ٧٠٠ ڕۆژە شاری فاشر سەر بە ویلایەتی دارفور گەمارۆدراوە و موسڵمانانی بە ئافرەت و منداڵ و پیرەوە لەلایەن میلیشیاکانی (الدعم السریع)ـەوە شەهید دەکرێن. 
 
تەنیا لەم شارەدا ٢٦٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی گەمارۆ دراون، ٦٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون و ٤٠٪ی منداڵان بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن، ژمارەی شەهیدان ٧٠٠ کەسی تێپەڕاندووە! 
 
منداڵان قوربانی سەرەکین و زیاتر لە هەزار حاڵەتی کوشتن و شێواندن و بەسەربازکردنی زۆرەملێی منداڵان لە سەرەتای گەمارۆکەوە تۆمارکراوە، بەجۆرێک کە منداڵی لە دارفور بووەتە تاوانێک و مانەوە بە زیندوویی سزاکەیەتی. 
 
شاری فاشر ناوەندێکی سەرەکییە بۆ کارە مرۆییەکان لە پێنج ویلایەتەکەی دارفۆر، لەبەرئەوەش لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٤ەوە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێراوە گەمارۆ دراوە. 
لەبیرمان نەکردوون 
 
شوانکورد
        
                                        
        
بهروار:  30/10/2025 
188   جار خوێندراوهتهوه 
 
 
     |