حاجی ساڵح 🤣🤣
پیاوێک چوبو مزگەوت و موبايلەكەى بيرچوو لە ماڵەوە
.
ژنەكەى بە هەلى زانى كە وەك ئەركى خۆى چاوێك بە مۆبايلى مێردەكەى بخشێنی و تەعقيباتيك بكات لە ترسی موستەقبەلى خۆى 
.
سەيري كرد ئەم ناوانەى تيايە :-
هەست ناسك 
زمان شيرين 
شازادەكەم 
.
يەكسەر تەلەفۆن بۆ ئەوەى يەكەم ئەكا سەير ئەكا دايكى مێردەكەيەتى 
تەلەفۆن بو دووەم دەكا سەیردەكا خوشكەكەيەتى
تەلەفۆن بۆ سيێەم دەكا سەیردەکا خۆيەتى
.
دەس دەكا بە گريان دەڵێ ما شاء الله خوا ئەم نيعمەتەى پێ بەخشيوم 
.
دەڵێ مادەم زوڵمم كردووە معاشى ئەم مانگەم دەبێ بۆ مێردەکەم بێت
.
كە دايكيشی پێی دەزانێ ملوانكەو بازنەكانى بە دیاری دەداتە كوڕەكەى
.
كە خوشكەكەشی هەواڵ ئەبيسێت موستیلەكەى بە دیاری ئەياتێ

كوڕەش هەمووى کۆدەکاتەوە و  دەچێت دیاریەکی  شاز بۆ خێزانى دووەمى دەکڕێ كە بە" حاجی ساڵح"  ناوەكەى خەزن كردووە.
به‌روار:  30/10/2025
400   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   96
کۆی سه‌ردان:   30866864