بەچیدا ئەزانی تەمەنت هەڵکشاوە ؟ 😁
١-کە ئەچن بۆ سەیران کورسی و مێزێک بۆتۆ بەجیا دائەنێنن ئەڵێی لەگەڵ کارل مانهایم دیبەتت هەیە

٢- چەمک و ئیدیۆمەکانی وەک (شەولەبان) (شەوە) و (دارە ڕا) و (مەڵۆ) و (شارا) و (دش) و (هێوەر) و (ژنخوشک) و (ژنبرا) بە ئاسانی لەیەک ئەکەیتەوە😁

٣-لەسەر سەرین و پشتی خۆت نەبێ خەوت لێناکەوێت

٤-بەردەوام گڵۆپ ئەکوژێنیتەوە

٥-نیشانەکانی (موراهیقی دواکەوتوو) تیاتدا دەردەکەوێت و چاو زیاتر ئەگێریت و دڵ و گوڵ زیاتر بۆ رەگەزی بەرامبەر ئەنێریت ، دڵت بە نێرینە ناکرێتەوە 😁

٦-ئاوڕشێنت لە مەوعید پێخۆشترە 

٧-کە مەسەلەی ژن و ژنخوازی دێتە پێشەوە حەزەکەن ڕۆڵی حەکەمی چوارەم بدەن بە تۆ و تەداخول نەکەیت

٨-کە شووتی ئەکڕیت حەزەکەیت خۆت قاشی بکەیت

٩-لە حساباتدا زەیرەک ئەبیت و تواناکانی خۆت لە بواری تەحلیلی سیاسەتدا لە مەجلیس و میوانداریا پەرە پێئەدەیت 😁

١٠-ئەبیت بە کەناری و غەندور ، زوو زوو ئەڵێ مناڵەکان بخەون سبەینێ دەوامتان هەیە 😁
--------------------------
پیاوێک لە یاری بەرشەو ڕیاڵ گڵۆپ و تەلەفزیۆنەکەی کوژاندبووە وتبووی بخەون سبەینێ دەوامتان هەیە ، مناڵەکانیش  زانیبویان مەسەلە چییە ، وتبوویان باوکە لە ڕاهی خوا تۆ وا بکەیت جێ نامێنێت لەم ماڵە ، ئەبێت هاتنەوە و خەو وەک عەسکەری بیکەین بە هەفتە بە هەفتە 😁

جا ئەڵێن ئاشکراترین نیشانەی پیری ئەوەیە ناتوانیت بە پێوە گۆرەوی لە پێبکەیت 😁

تەنها بۆخۆشییە و شتەکان بەجدی مەگرن 😁تۆش لە کۆمێنت نیشانەیەک بنووسە:

هێمن عەبدولقادر
به‌روار:  29/10/2025
118   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   96
کۆی سه‌ردان:   30866866