سویدی 🇸🇪 حەرامە بێنە ناو مزگەوتەوە
ئیمڕۆ دوو شەممە 2025.9.22
چووین بۆ پرسەیەکی کوردی لە شاری ئۆریبرۆ.
بانگی نیوەڕۆی دا و لە ژووری مزگەوتەکە خەڵک کۆبوونەوە بۆ نوێژکردن.
منیش لە دواوە وەستابووم لای دیوارەکەوە، دوو سویدی بە جلی ڕەشەوە ، لە تەنیشتمەوە وەستابوون ، و زۆر بە تامەزۆر و چاوی سەرسوڕمانەوە سەیری  ئیمام و نوێژکەرەکانیان دەکرد.
ئوتومبێلی تەرم گواستنەوە لە دەرەوە چاوەڕێی دەکرد، لە دڵی خۆمدا ووتم ، ئوتومبێلی تەرم گواستنەوە تەنها، شوفێرەکەی لەگەڵدایه.
هەڵبەت لەو سویدیانەن کە دۆستی پەنابەرن
من هاتمە دەرەوە بۆ لای  برادەری هاوسەفەرەکەم ، بۆم گێڕایەوە،  کە دوو سویدی لە ژوورەوەن ، زۆر موعجیبی نوێژەکە بوون و  بە گرنگیەوە سەیری نوێژەکەیان دەکرد، 

لەو کاتەدا خزمێکی کۆچکردووەکەش هاتە لامان و کەوتینە قسە و باسی دنیا.
کابرایەکی سۆماڵی لە پشتمانەوە هات بە جزداشە و کڵاو و چاکەت و جانتایەکەوە ، ڕووی کردە هەر سێکمان و چەند جارێک بە سویدی وتی: بۆ لەدەرەوەن و  نوێژ ناکەن ، ، وەرنە ژوورەوە و نوێژ بکەن.
من و برادەرەکەم هیچمان نەووت، ئەو برادەری خزمی نزیکی " کۆچکردووەکە" بوو ، یەک دوو جار ووتی: براکەی من لە ژوورەوەیە  بڕۆ بەو بڵێ.

کابرای سۆماڵی یەخەی ئێمەی بەردا و چوە ناو مزگەوت.
 ئەوەندەی پێ نەچوو دوو سویدیەکە هاتنە دەرەوە و تەوقەیان لەگەڵ هەر سێکمان کرد و خۆیان پێ ناساندین و ووتیان:
ئیمامێک هاتە ژوورەوە ئێمەی کردە دەرەوە.

برادەری خزمی کۆچکردووەکە پێی ووتن:
هیوادارم دڵتان نەشکابێت، 
ئەوانیش بە مێشکێکی ساردەوە ووتیان:
نا هیچ نیە و هەقمان بە قسەکانی ئەوەوە نیە ،ئێمە هاوڕێی " مردووەکە" ین و لە بەر خاتری ئەو هاتووین.

وەکو خۆم گەڕامەوە بۆ ڕووداوەکەی ئیمساڵی ئۆریبرۆ لە 2005.2.4  کە  ڕەگەزپەرستێک 11 پەنابەری لە خوێندگایەک کوشت.
دەبێت داخی چەندی وەکو ئەم ئیمامە سۆماڵیەی لەدڵدا بووبێت.

خەرجی مزگەوت و مووچەی ئیمام و ووڵات و خاک هەر هەمووی سویدی ، تۆیەک لە سۆماڵەوە هاتوویت و نانی خۆت و خێزان و مناڵەکانت لێرەیە.

سوید ژیانێکی شاهانەی بۆ دابین کردوویت ، بەراورد بە وڵاتەکەت لە وەزیری ئەوێ شەرافەتمەندانەترە.

ئێمەیەک کەوەکو ئیمامەکە خۆی  پەنابەرین ، شۆک بووین ، دەبێت سویدی خەڵکی ئەم ووڵاتە گەر چیرۆکەکە لەدەمی دەرکراوەکان ببیستن چیمان پێ بڵێن

شێرزاد  عەزیز
مالمۆ

تێبینی:
بۆ پاراستنی پەیجەکەمان لە ڕیپۆرت هەموو کۆمێنتێکی جوێن و زبر دەسڕینەوە و بلۆک دەکەین

سوپاس و ڕێزمان هەیە بۆ ڕەچاوکردنی
به‌روار:  22/09/2025
164   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   27
کۆی سه‌ردان:   30806841