پیاو عەیب نیە باسی خۆی بکات
ڕۆژی 2005.1.16
 ساڵانی هەشتاکان دێڕێکم خوێندەوە لە شوێنێکا کە دەڵێ:
شکسپیر لە چەند هەزار دێڕی تێکستەکانی بۆ جارێکیش  ووشەی " من"  ی بەکار نەهێناوە و ئەمە زۆر کاری لێکردم.

کوردیش دەڵێ" شەرمە پیاو باسی خۆی بکات، دەبێت خەڵک باسی بکات".

ئەم ووتانە بۆ کۆن هەم جوان و هەم مانای گەورەی هەبووە، بەڵام بەداخەوە بۆ ئیمڕۆ وانیە.

خۆم ئەزموونێکی زۆرم هەیە لەم بوارەدا ، بە کورتی کەمێکی دەگێڕمەوە و هەندێکی هەر ناتوانم باسی بکەم.

کە مام جەلال بوو بە سەرۆکی ئێراق لە نیسانی 2005، لە مالمۆ بە هاوکاری هونەرمەند " هێرشی عومەر ڕەزا" ئاهەنگێکی گەورەمان بۆ تیپی مۆسیقای سلێمانی ساز کرد بە ئامادەبوونی
هونەرمەندان" مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی و حەمە جەزای ڕەحمەتی و عەبدولقادر حەسەن" .

من کۆڕ گێڕی ئاهەنگەکە بووم و هەندێ  هۆنراوەکانی " شێرکۆ بێکەسم" خوێندەوە ، کورد تی ڤی  ئاهەنگەکەی بۆ تۆمارکردین " هاوڕێمان دارا  حسەین".

ئەو کاسێتە ئێمەی تیا سڕابووینەوە و نەشگەیشتە کوردستان ، گوایە لە ترسی برایم خەلیل فڕێدراوە.

بۆ یادی یەکێتی 2006 ئاهەنگێکمان بۆ هونەرمەند" چۆپی فەتاح" ساز کرد لە هۆڵی فۆڵکس پارک.

کاک " هەردی عومەر" پەیامنێری کوردسات و دوو کامێرامان لە ستۆکهۆڵمەوە هاتن ، نیوەڕۆ پێکەوە کەبابمان خوارد، کە چووینە هۆڵەکە ، کاک هەردی ووتی:
کاک شێرزاد خۆت و خێزانەکەت لەو مێزە دابنیشن ، چونکە هەموو ڤیدیۆکە دەردەکەون، ووتم:
سوپاس ، لەو لاتر دادەنیشم .
 هەر خۆم پێشکەشکاری ئاهەنگەکە بووم ، کوردسات چەند خولەکێکی پیشاندا ، و خۆمی تیا نەبووم.
کەسێکی حیزفرسەت هاتنە سەر ئەو مێزەی کە دەبوا ماڵی ئێمە لەسەری دابنیشتینایە.

کە ڕژێمی سەدام ڕووخا و یەکەم باڵوێزی ئێراق لە سوید، " کاک ئەحمەد بامەڕنی" ڕەحمەتی.
بوو ، کۆڕێکمان لە مالمۆ بۆ گرت و بۆ هەمووان وەکو کورد زۆر خۆش بوو.

من وەکو بەرپرسی یەکێتی مالمۆ و ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی کوردی مالمۆ بەهەموو هەقێک دەبوا کۆڕگێڕ من بوومایە، کەچی لەولاوە " واسیتە کەرێکیان" لێمان کرد بە کۆر گێڕ.

کاک شۆڕش ساڵحی کارگێڕ هاتە لام و ووتی" کاک شێرزاد دەبوا تۆ لای کاک ئەحمەد" و ە دابنیشتیتایە.

کە " کاک ئەحمەد بامەڕنی" یان تێگەیاندبوو ، هات قۆڵی کرد بە قۆڵما و ووتی:
کاک شێرزاد دەزانم ئێوە ئەم کۆڕەتان ساز کردووە.

کە کاوە گەرمیانی تیرۆرکرا لە 2013.12.5
وەکو ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی سکۆنەکورد کۆڕێکم سازکرد لە کۆمەڵەی کوردی مالمۆ، بۆ شەوەکەی پەیامنێری کەی ئێن ئێن تەلەفۆنی بۆ کردم و داوای ڤیدیۆکەی لێکردم، بەو برادەرەم ووت کە ڤیدیۆکەی گرت بوو بۆم بنێرێت، من کۆڕەکەم ساز کردبوو ، هەمیش خۆم کۆرگێڕ و هەموانم بانگ کردبوو، ئەو برادەرە ڤیدیۆکانی ئەوەندە ڕاکێشابوو ، کە بە هیچ شێوەیەک منی تیا نەهێشتبوەوە، بەڵام ئەوانی تری قەڵەو کردبوو.

کۆڕ هەبووە لەم مالمۆیە ،  لەسەر من کەوتووە، کە چووم بەسەردا، هاوڕێیەک بۆ شاعیرەکەی باس دەکرد بە نامە خەڵکی ئاگادار کردوە.

پیاو دەتوانێ بە ماستاو و دەست ماچکردن و خۆسوکردنی خۆی و خێزانەکەی زۆر شت بباتەوە و پلە و مووچەی باش مسۆگەر بکات، بەڵام کەرامەت و شەرەف و پیاوەتی دەدۆڕێنێت.

ئێمە کە لەزۆر هەقی خۆمان خۆش بووین و منەتی هەموو سەرکردایەتی کورد و حیزبی   " یەکێتی و گۆڕان"مان کردۆتە پێڵاوو   لە پێی ئێوەمان کردووە ، تەنها بە شوێن شەرەف و کەرامەت و پیاوەتیەوەین.
لەسەر مەرگی خۆشمان گرەو دەکەین لە ئایندە براوەین و تەنیا وەکو بیرەوەری و دەرس ئەم شتانە دەگێڕینەوە و هیچی تر.

کەس نیه لە دونیادا وەکو خۆت باست بکات ، بۆیە بە ئەمانەتەوە خۆت بگێڕەوە.

وێنەکە لەگەڵ باڵوێزی ئێراق لە سوید " کاک ئەحمەد بامەڕنی" ڕەحمەتیە.

شێرزاد عەزیز
مالمۆ
به‌روار:  20/09/2025
207   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   30
کۆی سه‌ردان:   30806847