ڕەزا شا و گووی سەربازە لوڕەکە
دەڵێن جارێکیان " ڕەزاخان " ی شای ئێران، سەردانی سەربازگاێک دەکا کە لە دەرەوەی شارە. لەم سەردانەی شەوەکەی لەوێ دەمێنێتەوە و درەنگانی شەو بە جلێکی سەربازی سادە دەچێتە دەرەوە، دەبێنێت  پاسەوانێکی شەو پانتوڵەکەی هێناوەتە خوارەوە و پیسایی دەکات و  چەکەکەشی لە تەنیشت خۆی داناوە!

ڕەزاخان زۆر توڕە دەبێت و چەکەکەی هەڵدەگرێ و سواری دەکا و نیشانە لە سەربازەکە دەگرێ!
سەربازەکە هێچ ناڵێت تا تەوالێتەکەی تەواو دەکا، ئینجا هەڵدەستێتەوە دەستەکانی بەرز دەکاتەوە، لە ڕەزاخان دەپارێتەوە کە نەی کوژێ چونکە خاوەن چەند مناڵێکە!

ڕەزاخان داواکەی قبووڵ دەکات، بەڵام   بە مەرجێک، مەرجەکەش ئەوەیە کەوا: ئەبێت سەربازەکە پەنجەیەکی خۆی لەناو  پیسیەکەی خۆی نێ و دوایی بێخاتە دەمیەوە، واتا گووەکەی خۆی بخوا!.
سەربازەکەش بۆ ئەوەی نەی کوژێ ئەوەی ڕەزاخان داوای لێکردووە ئەنجامی دەدا!

ڕەزاخان بە سەربازەکە دەڵێت: دەزانی من کێم؟
سەربازەکەش دەڵێت: نەخێر من نازانم تۆ کێت.
ڕەزاخان دەڵێت من ڕەزاخان م واتا شای ئیران م... بۆیە زۆرم لێکردی کە ئەم کارە بکەی بۆ وەی ببێتە وانەیەک  لە کاتی پاسەوانیت هیچکات وا بێ خەم نەبی و چەکەکەت لە خۆت دوورنەکەێتەوە، چونکە تۆ بەرپرسیاری لەوانەی کە خەوتوون.
سەربازەکەش دەڵێت: بەڵێ گەورەم.
ڕەزاخان چەکەکەی دەداتەوە سەربازەکە و دەیەوێت بڕوا... بەڵام سەربازەکە لوولەی چەکەکەی بەرانبەر بە ڕەزاخان ڕادەگرێ و دەڵێت: پەنجەێک بخەرە ناو گووەکەی من و بیخە دەمتەوە، ئەگەرنا ئێستا دەتکوژم!
ڕەزاخان هاوار بەسەر سەربازەکە دەکا و دەڵێت: چۆن دەتوانی ئەمە بە من بکەی، من شای تۆم و شای ئێران م!
سەربازە تووڕەکە کە " لوڕە"  دەڵێت: شا بێ شا نەبێ ئەوەی تۆ بە منت کردوە، منیش بە تۆی دەکەم!
ڕەزاخان دەڵێت: تۆ ناترسێیت؟ دوای بۆ کوێ دەچی دەتکوژم!
سەربازەکە دەڵێت: تۆ بێ ڕێزێت بە من کردووە و لێت خۆش نابم تا ئەوکاتەی تۆش وەکو من گوو دەخۆی... کاتێک تۆڵەی خۆمم لێت کردەوە،لام گرنگ نییە دەمکوژی یان نا!.

ڕەزاخان دەبێنێت پاسەوانەکە بەڕاستیەتی لای گرنگ نییە کە ئەو چییە و چ نییە  گرنگ تۆڵە سەندنەوەکەیە، بەو بێ رێزییەی بەرامبەری کراوە.
ڕەزاخان دەزانێت کەڵکی ئەوەی نییە هاوار بکا و چاوەڕوانی پاسەوانەکانی خۆی بکا تا بە هانایەوە بێن، ناچار دەبێت پەنجەیەکی خۆی لە گووی سەربازە لوڕەکە دەنێ و دەیخاتە دەمییەوە و دەیخوا!

کاتێک سەربازە لوڕەکە توڵەی خۆی لە ڕەزاخان ی شای ئێران کردەوە، چەکەکەی دایە دەست ڕەزاخان و ووتی: ئیستا تۆ وەرە بمکوژە، گرنگ ئەوە بوو تۆڵەی خۆم کردەوە!.

ڕەزاخان لێیخۆش دەبێت و ئازادی دەکا و دەڵێت: ئێران پیاوی ئازای وەکو تۆی پێویستە.

وەرگیراوە
به‌روار:  30/08/2025
32   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   56
کۆی سه‌ردان:   30674311