ڕادیۆ کوردی مالمۆ

ساڵی 2001

پێرێ پاش پەسەندکردنی تورکیا بۆ ئەندام بوونی لە ناتۆ‌ ، هەواڵی داخستنی ڕادیۆ کوردی سویدیش بڵاو بوەوە ، کە ئێمە زۆرمان خەفەت پێخوارد.

ڕۆژی 2001.3.4 ئێمە خۆبەخشانە  لەگەڵ " کاک بەهرۆزی هەمزه و کاک نامیقی ڕەحمەتی"  لە ڕادیۆ کوردی مالمۆ وەکو بێژەر و ئامادەکاری دیدارەکان دەستمان بەکار کرد.
لەو ماوەیەدا" ئاشتی خان و کاک سوارە و کاک ڕزگار"  هاوکاریان کردین.
دواتر " کاک حەمە زاهیر و کاک بەهرۆزی ڕەحیمیش"  هاتن.
شەوان دەچووینە ماڵی کاک نامیقی ڕەحمەتی هەندێ هەواڵ و بابەتمان لە کۆمپیوتەرەکەیەوە کۆپی دەکرد.
دوایی دەچووینە ماڵی کاک بەهرۆزی هەمزە.
خەرجی ڕادیۆکە هەندێ جار کەم بوو خۆمان پارەمان دەخستە سەر.
تەنانەت جارێ بەتەلەفۆن دیدارێکمان لەگەڵ دکتۆر مەحمود عوسمان کرد لە لەندەنەوە، پێمان ووت:

ڕادیۆکە خۆبەخشە و دەبێ بەڕێزتان تەلەفۆنمان بۆ بکەن بۆ دیداری ڕادیۆکە و خۆی کردیەوە.
ئەو کاتە تەلەفۆنی دەرەوەی سوید زۆر گران بوو.

شێرزاد عەزیز
مالمۆ

وێنەکان لەم لینکەدایە

به‌روار:  04/02/2024
291   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   496
کۆی سه‌ردان:   29302102