سلێمانی هەر سنەیە هەڤاڵ گیان 🖤
هونەرمەند و سینەماکاری کوردی" مەنسوور کەریمیان" دەرهێنەر و کامێرامانی چەندەها فیلمی کوردیە لە ڕۆژهەڵات و باکور و باشور و ڕۆژئاوای کوردستان.
ماوەی دوو ساڵە لە شاری قامیشلۆ دەژیا و سەرقاڵی دروستکردنی فیلم بوو.
بەداخەوە ڕۆژی 2023.12.23 و لە تەمەنی 39 ساڵیدا بەهۆی درۆنێکی تو.رکە کەمال..یەکانەوە لە شاری دێرک شەهید بوو.
تەرمەکەی بە ڕێوڕەسمێک لە ڕۆژئاواوە هێنراوەتەوە شاری سلێمانی و پاشان بە یاوەری خانەوەدەکەی بەڕێکرا بەرە شاری سنە.
بەڵام کۆماری تیر.ۆر و سێ. دارە ڕێگری کرد لە گەڕانەوەی تەرمەکەی بۆ شاری سنەی ڕۆژهەڵات و
بە ناچاری تەرمەکەیان گەڕاندەوە سلێمانی.
ڕۆژی یەکشەممە : 2024.1.7 لە شاری سلێمانی بە ڕێوڕەسمێک تەرمەکەی بە خاک دەسپێردرێت.
خۆزگە مەراسیمەکە گەورە و شایستە بە خوێنی ئەم شەهیدە نەتەوەییە دەبوو.
ئاخۆ دەبێ
ئەو ڕۆژە بێ
کاوەی کوڕم
جانتای سەفەر کاتە شانی
دەڵاڵانی بەر گاراژ
شاری سنە هاوار بکەن:
عەفرین . ئامەد. سلێمانی
جەلال مەلەکشا
ڤیدیۆیەک لەم لینکەدایە:
سەیری ڤیدیۆکە بکە
بهروار: 06/01/2024
183 جار خوێندراوهتهوه
|