ھەموو بوینە حاجی خوا ڕەحم کات
پزيشکێکی بەناو دەنگ بۆی گێڕامەوە ووتی:
من بەيانيان کە دەچمە کۆلێژ يەکەم کەس لە پرسگەوە تا دەگەمە ژوری خۆم ،هەرچی کارمەندی کۆليژەکە هەيە بە ئەو پەڕی ڕێزەوە پێم دەڵێن کاک( حاجی) بەخێر هاتی ، ئەوە چاک دەزانن من دکتۆرم .
هەروەها ئەفسەرێک بۆی گێڕامەوە وتی :
زۆرێک لە پۆليسەکانم ووشەی سەيدی يا گەورەم يا بەگم بەکار ناهێنن ، دوای سڵاو کردنی ڕەسمی دەڵێن کاک حاجی فەرموو .
هاوڕێيەکم بۆی گێڕامەوە :
کە دادەورێکی هاوڕێی بۆی گێڕاتەوە ووتیەتی :
ئوتومبێلم لەناو بازاڕ ڕاگرت بوو ئوتومبێلەکەشم ئارمێکی پێوەيە وێنەی تەرازوی عەدالەتی پێوەيە، تا پۆليسی هاتوچۆ بزانن ئەوکەسە دادوەرە دەڵێ:
پۆليس هاتوە پێی ووتوە لێرە ڕامەگرە حاجی مەمنوعە ، دادوەريش ئيشارەتی پێی وتوە:
تۆ ئەو ئيشراتەت ديوە کاکی پۆليس پێی ووتوە ديومە بەڵی جا چيە لە عەلوەکە کاردەکەی حاجی چيە تەشقەڵەمانه پێ دەکەی .
خۆ ڕەنگ نيە بچيتە لای عارەبانچيەک يا دوکان دارێک و چێشتخانەيەک يەکەم وشە کە گوێت لێ دەبێت حاجی بەخێربيی.
خەريکە ووشەی کاکە و و بەڕێزو مامۆستا لەو کۆمەڵگەی کوردی بەتەواوی قڕ دەبێت ،کار وا بڕوا وشە جوانە کورديەکان دەبنە فۆلکلۆر وەکی هەی بەلار و بەلار .
دەبێ ئەوەش بزانين ئەو وشەی " حاجيە " لە حاجی ڕاستەقينە نەهاتوە کە سەردانی ماڵی خوای کردوە نەخێر لە وشەی " حجي " واتە بەتەمەنە کە لە بەغدا بەرەو خوار بۆ پياوی گەورە و بەتەمەن بەکاری دەهێنن .
لوقمان بەرزنجی
هەولێر
بهروار: 21/04/2024
150 جار خوێندراوهتهوه
|