بۆ یەڵماز گۆنای

کۆچی دوایی 1984.9.9 لە پاریس

ڕۆژێ زەمین بورکانی بوو
بورکانیش کوردستانی بوو
کوردستانیش کوڕی وەکوو
ئاراراتی لێ کەوتەوە...
ئاراراتیش کوردی لێ بوو
کوردیش دووانەی چەوسانەوە و
تێکۆشانی بە یەک سک بوو
لەو دووانەیەش
ڕێگای وەکوو "یەڵماز گۆنای"
لەدایک بوو..!

شێرکۆ بێکەس
به‌روار:  12/09/2023
213   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   888
کۆی سه‌ردان:   29225208