بەریتانیا🇬🇧 کۆچی دوایی هۆگر حەسەن عەباس
بەریتانیا🇬🇧
بەداخەوە ئیمڕۆ " هۆگر حەسەن عەباس"
پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە خەستەخانە کۆچی دوایی کرد.
مانگی ڕابردوو بە خێزانی و بە ئوتومبێل لە کوردستانەوە دەگەڕانەوە بۆ ووڵاتی بەریتانیا، لە نزیک شاری ئەنقەرە ئوتومبێلەکەیان وەرگەڕا بوو.
هاوسەرەکەی" جێنفیر بۆگدی" کۆچی دوایی کرد و ئیمڕۆش خۆی گیانی سپارد و هەردوو مناڵەکەیان بریندارن کە ناویان:
ڕامیرۆ عەباس 9 ساڵ
ڕامین عەباس 5 ساڵ
کۆچکردو خەڵکی شاری کۆیە یە و لە شاری بۆڵتۆن دەژیان.
ڕەوانیان شاد و جێگەیان بەهەشت بێت
بهروار: 04/09/2024
41 جار خوێندراوهتهوه
|