سلێمانی دەبوە گۆمی خوێن گەر زەماوەند نەکرایە!

ڕۆژی 1991.3.6

ڕۆژێک پێش ڕاپەڕین حکومەت لێبوردنی گشتی بۆ فیرار دەرکرد.

لەگەڵ وەستا ئامانجی ڕەحمەتی و فەهمی خراجیانی کە هەر سێکمان فیرار بووین ، بە پاسی مەسڵەحەی بەختیاری چووین بۆ ناو بازاڕ.
لەگەڕانەوەدا لەبەردەم مونەزەی ئەنفالەکە " کاک حەمە ڕەشید خراجیانی" مان بینی کە مفەوەزی پۆلیس بوو لەبەردەم ئەنفالەکە وەستابوو .

دابەزین و پرسیمان عەفواتەکە چۆنە خۆمان تەسلیم بکەین؟
لەو کاتەدا مولازم عەلی له لاندکرۆزەرێک دابەزی و خۆی کرد بە ئەنفالەکە.

کاک حەمە ڕەشید بردینیە ژورەوە و ووتی :
هیچ مەڵێن دەچم لە ژوورەوە پرسیارتان بۆ دەکەم.
لە هۆڵەکە وەستاین و پاش کەمێک هاتە دەرەوە و  دەموچاوی تێک چوبوو ووتی:
وەرن ، بەدەم قسە کردنەوە دووری خستینیەوە و ووتی : بڕۆن نەیەنەوە بەم ناوە  نێتیان زۆر خراپە.

ئێوارەی ڕۆژی 1991.3.7  کە ئەنفالەکە گیرا کۆمەڵێک فایلمان دۆزیەوە.
زانیاری ئەو فایلانە لەم لینکەدایە:

https://www.malmokurd.com/News-37236-6

وێنەکە ساڵی 1990
بێستون، شێرزاد، وەستا ئامانج

شێرزاد عەزیز
مالمۆ
به‌روار:  06/03/2024
189   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   637
کۆی سه‌ردان:   29274072