ئاگری نەورۆزی مالمۆ ناکەینەوە

ئێوارەی 2024.2.22

گرووپی چالاکڤانی مالمۆ کۆبونەوەی ساڵانەی خۆی ساز کرد.
گرووپەکەمان بڕیاریدا بەشداری ئاگری نەورۆزی ئیمساڵ نەکات بەهۆی:
کۆمۆنی مالمۆ بڕی " نیو ملیۆن کرۆن کە دەکاتە 500.00 کرۆن" بۆ " فارس و کورد" خەرج بکات، ئێمە لەدوور و نزیکەوە زانیاریمان لەسەر هیچی نیە و ئاگاشمان لە گرێبەستی هونەرمەندان کە بانگکراون ،یان هیچ خەرجیەکی نیە و نایزانین.
بۆیە بە تێکڕای دەنگ نە گرووپ ، نە خۆمان و خێزانمان بەشدار نابین و بەپرس نین لێی.

کارەکانی گرووپ دابەشکرانەوە:
1.حاجی دۆشکە کارگێڕی دارایی.
2.مراد برادۆست کارگێڕی ئیداری.
3.کەریم بارزانی کارگێڕی پەیوەندی و کۆمەڵایەتی.
4. نوخشە سەعید کارگێڕی ژنان
5.شێرزاد عەزیز کارگێڕی ڕاگەیاندن

زۆر سوپاسی " کورد تی ڤی"  و هەموو ئەو بەڕێزانە ی کە ئامادەییان دەربڕی هاوکاری مادی و تەکنیکیمان بکەن.

ئێمە تا ئەو کاتەی دەتوانین لە خزمەتاین و متمانەی کوردی مالمۆ دەپارێزین

ڕاگەیاندنی
گرووپی چالاکڤانی مالمۆ

تێبینی:
ڕاپۆرتەکە لەم لینکەدایە:

ڕاپۆرتەکە کلیک بکە

به‌روار:  22/02/2024
532   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   531
کۆی سه‌ردان:   29273921