هاوکاریەکان ڕابگرن

گرووپەکەمان  بەرنامەی ئاگری نەورۆزی دانا.
پێشنیارێک هات کە بەهاوکاری کۆمەڵەی سکۆنەکورد بکرێ.
بەو پێیەی " کاک بەهرۆز  کارگێڕی ئیداری" گروپەکەمان ژمێریاری کۆمەڵەی سکۆنەکوردیشە، وەکو نوێنەری هەردوولامان دەستنیشانکرد.
هەموو نەورۆزێک ئێمە هاوکاریمان کۆکردۆتەوە بۆ چالاکیەکانی داهاتوومان و ئەرشیفەکان لای کارگێڕی دارایی " حاجی دۆشکە" پارێزراون.
ئێمساڵیش وەکو ساڵان کارگێڕانی گرووپ پێشنیاریان کرد کە هاوکاری کۆبکەینەوە و بەتایبەت  کە گرووپ بڕی " 10.000"  کرۆنی بۆ فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە پارەی خۆی خەرج کرد.
بەڵام دواتر بڕیاردرا کە هاوکاری کۆکردنەوە ڕابگیرێت بۆ کاتێکی تر.
بۆ زانیاریتان کۆمونی مالمۆ" 500.000"  کرۆنی تەرخانکردوە بۆ نەورۆزی فارسەکان و نەورۆزی کوردی لە مالمۆ.
بەپێی زانیاری کۆمەڵەی سکۆنەکورد کە ئەوان پارەکە وەردەگرن بڕی " 150.000  کرۆن تا 250.000 "  کرۆن بەر کورد دەکەوێت.
سوپاس و ڕێز بۆ ئەو بەڕێزانەی ئاگاداریان کردین کە ئامادەی هاوکارین.
تەنیا 800  کرۆنمان وەرگرت بەڕێزەوە گەڕاندمانەوە و لە کومێنت دانراوە.

شێرزاد عەزیز
ڕاگەیاندنی گرووپی چالاکڤانی مالمۆ
به‌روار:  17/02/2024
186   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   540
کۆی سه‌ردان:   29275205