کاکم دوو ساڵە خانووی نەکڕیوە
ساڵانی نەوەدەکان کە گەمارۆی ئابووری ژیانی زۆر سەخت کرد بوو ، خەڵکانێکی زۆر و بە تایبەت" مامۆستا و مووچە خۆران" کەلوپەلی کارەبایی و تەنانەت دەرگاکانی ژوورەوەشیان بۆ ئارد و ڕۆن دەفرۆشت.
ژنێکی بەختیاری لە پاسێکدا دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە و گوێی لە قسەی دوو ژنە کە یەکێکیان دەڵێ:
کاکم دوو ساڵە هاتۆتە شار و تا ئێستاش خانووی نەکڕیوە.
ئەو ژنە دەڵێ:
لە دڵی خۆمدا ووتم قوڕ بەسەرم ، هەرچیمان هەبوو فرۆشتمان بۆ عەلاگەی ڕەش و کاکی خانووی نەکڕیوە.
لە ئێستادا ژمارەیەک خەڵکی ڕەسەنی شاری سلێمانی بە ناچاری و لەبەر کرێچێتی چوونەتە دەرەوەی شار ، یان لە خانووی بێ تاپۆدان یان کرێچین بە کرێی هەرزانتر لەناو شار.
کوێخای قەدیمیش قەڵاکەی 200 دۆنمە.
ئەو دۆنمانە بەشی چەند خێزانی هەژار دەکەن؟؟
ئەم چیڕۆکە ڕاستەقینەیە و لەناو پاسێکی گەڕەکی بەختیاری کۆن ڕوویداوە و مالمۆکورد ئاگاداریەتی.
بهروار: 15/02/2024
394 جار خوێندراوهتهوه
|