بەریتانیا/ کۆچی دوایی کاسۆ سۆران سەعید قەرەداخی
*کاکە کاسۆ لەغەریبی لەدایکبوو هەر لەغەریبیش سەرینایەوە!
*بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (کاکە کاسۆ)ی کوڕە گەوەم ڕادەگەیەنم، کە شەوی ڕابردوو لە 16 هەمین بەهاری تەمەنیدا لە لەندەن کۆچی دواییکردو، بۆ هەمیشە بە برینێکی قوڵەوە بەجێیهێشتین.
*کاسۆ گیان 16 ساڵ لەمەوبەر هەر لە لەندەن و لە (نەخۆشخانەی ست جۆرجس-St George’s Hospital)، بە تەندروستییەکی خراپەوە لەدایکبوو، بەڵام بۆ ئێمە نەوات و چرای ماڵ بوو. دوێنێش تا داوین ساتەکانی هەرلەوێ بوو، تا دکتۆرەکان لە بێچارەیی، دەستەوەستان و دۆشدامان!
*کوڕە شیرینەکەم داخم زۆر سەختە، زۆر هەوڵم لەگەڵدایت و شەڕی ژیانم بۆ کردیت! بەڵام داخی گرانم بەباڵی مەل هاتم و فریای دوا دیداریشت نەکەوتم و، تۆش سەبرێکی خۆت ئاسات نەگرت و چاوڕێت نەکردم و، بەبێ دواین نیگای پڕ لەوشەی چیرۆکی ئازارێکی قوڵ و، بە بێ خواحافیزی بە جێتێشتم!
*کاسۆ گیان نزیکەی 6 ساڵ لە کوردستان بوو ڕۆژی 2021/12/6 هێنامەوە بۆ لەندەن ، ئەوکات لێرە نوسیم: کە مرد لەداخی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی و کواڵەتی کۆنترۆڵ و تەندروستی سلێمانی، لەپای ئەو هەموو ڕێگری و بێ دەربەسی و ئازارەی توشیانکردم، کاسۆ گیان ناهێنمەوە کوردستان! بە دەوروبەرو خزم و کەسوکارو هاوڕێ و دۆستانیشم وت: پرسەی بۆ دانانێم! چونکە کاسۆ گیان هات و ئەوە ڕۆشتیش! ئێوە نەبینیتان و نە ناسیتان!
*لەبەر ئەو هۆکارانەی باسمکردو، لەبەر پەپولەیی کاسۆ گیان پرسەی ناوێت، بەڵام لەسەر داوای باوک و براو مامەکان و، بۆ ڕێزگرتن لەو خەڵکە زۆرەی بۆ سەرەخۆشی ڕویان لەماڵی باوکم کردووەو پەیوەندی دەکەن، ئەمڕؤ شەممە 2023/9/30 لەمزگەوتی (حاجی ساڵەح گەڵاڵی) لە دەربەندیخان پرسەی پیاوان و، نزیک ئەوێش لە ماڵی باوکم پرسەی ژنای کاکە گیان دەبێت. تکایە ئەوانەی ڕێگایان دورەو بۆ سەلامەتی هەموو لایەکیش با ئەزیەت نەکێشن و، پەیوەندییەکانتان بۆ ئێمە بەشداریکردنە لەپرسەکەدا.
انا لله و انا الیه راجعون
سۆران سەعید قەرەداخی
لەندەن 2023/09/30
*ئێستا گەشتومەتەوە لەندەن و نازانم ڕێوشوێنەکان چۆن دەبێت و چەند دەخایەنێت و ئایا گونجاوە لێرە ئەسپەردەی بکەین یان چیبکرێت...
بهروار: 02/10/2023
65 جار خوێندراوهتهوه
|