دۆشکەکەی دارو تەڵەبە و مریشکەکەی کامەران بایز

هاوینی 1983
مەفرەزەیەک لە وێڵەیەرەوە هاتینە قڕگە و " شەهید بابە تایەر و کاک ئاراسی حەمەلاو"  فەرماندەی مەفرەزەکە بوون.
لە قڕگە " کاک ئاراس " منی بانگرد و ووتی:
تۆ بمێنەرەوە لە قڕگە ، من دوو برا نابەم لەگەڵ خۆم ،دە خولەک ویستی قەناعەتم پێبکات ، و قەناعەتم نەکرد. 
من و شێرکۆ هەردوکمان لەگەڵ مەفرەزەکە چووینە ناو شار.
لە گەڕەکی دارۆغا " کاک کامەرانی وەستا بایز" گرتمی و سوێندی خوارد نابێ بڕۆم تا مریشکێکم بۆ دەبرژێنن.
من بەتەنیا دواکەوتم و مریشکێک و کراسێکی عەسکەری دامێ.
بە ڕاکردن و پرسیار کردن ئەوانم لە تووی مەلیک دۆزیەوە.
" کاک ئەکرەمی ساڵحی ڕەشە"ی خاوەنی سینەما ڕەشیدیان لەگەڵ خۆیان هێنا و بڕێک پارەیان لێوەرگرت  " بەرامبەر ئەوەی بەعس بەزۆر تەبەروعی قادسیەیان لێ وەرگرتبوو"  لە گەڕاندنەوەدا لەو کاتەی " شێرکۆی برام"  پەڕیەوە ، کەمینەکانی مەکتەبی ژین تەقەیان لێکرد.
شەهید بابەتایەر و کاک ئاراس ویستیان بە ئاربیجی لێی بدەن، لەبەر قورئانی خەڵکی گەڕەک وازیان هێنا.
کە گەیشتینە گۆڕستانی سەیوان ، دۆشکەکەی داروتەلەبە بۆماوەیەک تەقەی لێکردین و لەناو گۆڕەکاندا پاڵ کەوتین ، بەدەم پاڵ کەوتنەوە مریشکەکەمان خوارد.
شەهید دکتۆر کامیلیشمان لەگەڵ بوو.
دوای حەفتەیەک مەفرەزەی دوەممان کردەوە، کاک ئاراس بە زۆر منی کرد بە کەمین لە شەستیەکە و شێرکۆ چووە ناو شارەوە و بە ئار بی جی لە کەمینی خەستەخانەی شیرەکەیان دا.

ووتیان هەموو پێشمەرگەیەک بڕێ پارە پارە وەردەگرێ و هاتینەوە و هیچیان نەداینێ

وێنەکە : شەهید بابە تایەری شێخ غەریبە کەئەو کاتە جێگری فەرماندەی تیپی مەڵبەند بوو.

شێرزاد عەزیز

مالمۆ

به‌روار:  20/08/2023
644   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   956
کۆی سه‌ردان:   29367712