کە کاک عەلی شەمێرانی تەسلیم بوەوە

ساڵی 1974  لە گەرمەی شۆڕشی ئەیلولدا ، ماڵی کاک عەلی شەمێرانی دراوسێمان بوو  پێشمەرگە بوو لە دەرەوە ،باجی ئامینی خێزانی  و پێنج مناڵیان کرێچی بوون لە یەک ژووردا.
شەهید هاوڕێیان هاوڕێی مناڵیمان بوو.
کە دایکی هاوڕێی دەنارد بۆ شت  کڕین ، منیش دەچووم لە گەڵی " ..... ".
مناڵ بووین حەفتەیەک پێش نسکۆ  نیوەڕۆیەکیان لە گۆلاوەکەی لای گۆزەکەی برایم پاشا یاریمان دەکرد، لەپڕ کاک عەلی پەیدا بوو، هەموو بە ڕاکردن و خۆشحاڵیەوە ڕامانکرد و خۆمان کرد بە ماڵەکەیان و ووتمان :
باجی ئامین کاک عەلی هاتەوە.
کە کاک عەلی خۆی کرد بەژووردا ،باجی ئامینی خێزانی بە توڕەبوونەوە قیژاندی بە سەریدا:
بڕۆ دەرەوە من پیاوی جاشم ناوێ.
کاک عەلی کە ئامۆزای " حەمە شەمێرانی " بوو ووتی ئامین:
کاکە حەمە پێی وتووم شۆڕش ئاشبەتاڵە و بڕۆرەوە.
ساڵی 1983ش  شەهید هاوڕێ بە خۆشی ئێمەوە بوو بە پێشمەرگە و  هاتبووە هەڵەدن .
یەکەم ڕۆژی ڕاپەڕینیش لە ئەنفالەکە  شەهید بوو.
پێش شەهید بوونی هەواڵی منی پرسی بوو، کە زانی بووی لەماڵەوەم بەنیاز بوو سەردانم بکات. لەماڵی کاک بەکری موزەمیدیش پێش شەهید بوونی  کە شێخ فازیڵی لەگەڵدا بوو ، وەسێتی کرد بوو:
وێنەیەکی هاوڕێ جەبار بخەنە کفنەکەیەوە.
سڵاو لە گۆڕی باجی ئامین ئەو خانمەی مێردەکەی لەسەر تەسلیم بوونەوە دەرکرد ، سڵاو لە گۆڕی شەهید هاوڕێ عەلی.
ئەم شۆڕشە چۆن کرا  و چی لێهات؟؟؟

شێرزاد عەزیز
مالمۆ

مالمۆ
به‌روار:  27/05/2023
433   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   990
کۆی سه‌ردان:   29235793