خوایەکی گەورە هەیە 🙏

پاش غەدرێکی زۆر لە کارە کۆنەکەم ، بەناچاری ئیشەکەم بە جێهێشت گەرچی  بە سروشتی خۆم ئیش زیاد لە پێویستی خۆی دەکەم.
بۆ منێک کە ئەوەندەی ئاگاداری هەواڵی کوێرە دێیەکی کوردستانم بە چارەکی ئەوە ئاگام لەم سویدە نیە " کە ژیانێکی شەرەفمەندانە" ی بە خۆم و خێزانم بەخشیووە .
بۆیە " سویدیەکەم " زۆر خراپە.
بڕوام نەدەکرد لەم تەمەنەدا بە زوویی کارێکم دەست بکەوێ، کەچی 3 حەفتەیەک بێ کاربووین، و  لە " 50" کەس کە داوای " کارگوزارییان لە زانکۆی مالمۆ" کرد بوو، تەنیا ئێمە وەرگیراین.
دوو ڕۆژە لە ژینگەیەکی سویدی شەرەفمەندانەی هێمن و پڕ لە ڕێز کار دەکەم لەو زانکۆیەی کە کوڕەکەم " ماستەری مێژوو" ی لێوەرگرت و  کردیە  مامۆستای مێژووی قۆناخی ناوەندی لە شاری لوند.
دڵنیام ئەمە قەرەبووی یەزدانی گەورەیە و لەم کارەدا تەنیا سوپاسگوزاری خوا و سویدین.
قەدەری ئێمە خەڵکی ووڵاتێکین کە سیاسیەکانی تاڵان و وێرانیان کرد، دەنا لە مەملەکەتی خۆماندا مامۆستایەکی دڵسۆز بووین.
نامەکە بەخێرهاتنی زانکۆی مالمۆیە بۆ کارە نوێکەمان

شێرزاد عەزیز
مالمۆ
به‌روار:  29/04/2023
576   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   177
کۆی سه‌ردان:   29231417