مامۆستا عومەر مستەفا بەرامبەر ئەبو درع
بەهاری 1982 خوێندکارانی خانەی پێگەیاندنی مامۆستایانی سلێمانی لە هۆڵی قوتابخانە کۆیان کردینەوە.
مامۆستا عومەر مستەفا سەرەتا ووتی:
ئەبو درع هاتووە قسەتان بۆ دەکات بۆ تەدریبی جەیشی شەعبی و ، ئێوە هەمووتان ئیمزای حیزبی بەعستان کردووە و دەبێت هەموتان بچن بۆ تەدریبەکه و هەرکەسێ نەچێت غائیب دەدرێ.
من خۆم حیزبی نیم و تەدریب ناکەم و من دەڕۆم و ئەبو درع کە لە " مونەزەمەی سلێمانی" ەوە هاتبوو قسەتان بۆ دەکات.
لە خۆپیشاندانەکانی مانگی نیسانی 1982 ش لە ناو دەرگای قوتابخانە بە زمانێکی زۆر نەرم وتی:
خۆپیشاندان مەکەن و خەریکی دەوامی خۆتان بن و چاوەڕوانی وەڵامی نەکرد و بەجێی هێشتین.
مامۆستا عومەر مستەفا کە هەم بەڕێوبەر و هەم وانەی جوغرافیاشی پێ دەوتینەوە ، مامۆستایەکی بە دیسپلین و تووڕە و زۆر جد بوو ، هەموو خوێندکارانی ئەو کاتە لێی دەترساین.
شێرزاد عەزیز
کۆمێنتی یەکەم:
خۆپیشاندانەکانی نیسانی 1982
خانەی مامۆستایانی سلێمانی چەندین ڕۆژ خۆپیشاندانی گەورەمان کرد و کومەڵێ خوێندکار گیران و هەواڵی لە سێدارەدانی خوێندکارێکیش هەبوو.
عەسرێکیان ڕەفیق حەمید موسڵاوی لەبەردەم پاسەکانی ڕزگاری بە کێبڵ تێمان کەوت.
بەبەرد سەریمان شکاند و لە پێشەوەی بەرد هاوێژەکان ئێمە و مامۆستا کامیل بووین.
بەجۆرێک سەری شکا وەکو گا بۆڕاندی و خوێن بەدەموچاویدا هاتە خوارەوە، بەڵام دەستی نەبرد بۆ دەمانچەکەی لاقەیی.
بهروار: 07/01/2023
454 جار خوێندراوهتهوه
|