ئاهەنگێ بە تامی نۆبڵ
ئێوارەی 2014.11.29 یول بوردی کۆمپانیاکەی ئێمە کارمان تیا دەکرد، له هۆڵی ئارێنا بوو" .
ئاهەنگەکە بە بەشداری "20000" کەس زیاتر و بە ئامادەبوونی چەندین هونەرمەندی ناسراو بوو.
ئەکتەری کۆمێدی سویدی "دەیڤید هێلینیۆس" کە پێشکەشکاری بەرنامەکان بوو ، هاتە لای ئێمە و مایکەکەی دامێ.
نازانم چیم ووتووە، بەڵام کە تەواو بووم "کریستینا" ی خاوەنی کۆمپانیاکەی ئێمە ووتی:
شێرزاد ڕیکلامێکی باشت بۆ خۆمان کرد.
شەش ساڵ زیاتر لای " کریستینا و ئۆڵۆف" کاری قادرمە پاکردنەوەمان کرد ، کە هەم زۆر دڵخۆش بووین و هەمیش پڕە لە بیرەوەری.
لە کۆمێنت هەندێ وێنەی ئەو دیاریانە دادەنێین ، کە خەڵکی گەڕەکەکە لەسەری ساڵدا پێشکەشیان دەکردین کە هەموویان سویدی بوون.
پاسکیل چیەکی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتیش لەو شوقانە بوو ، کە پاسکیلەکەمان لێڕادەگرت، ڕۆژێک بیرم چوو بیبەستمەوە دزرا.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
زانیاری ئاهەنگەکە لەم لینکە وەرگیراوە کە لە کومێنتە:
سەیری وێنەکان بکە
بهروار: 21/12/2022
587 جار خوێندراوهتهوه
|