سوویسرا/ کێ کەسوکاری ئەم هاوڵاتیە کوردە دەناسێت؟

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ۱۱/٤/٢٠٢٢ هاوڵاتیەکی کوردی موسڵ بەهۆی ڕووداوێکی نەخوازراوەوە لەشاری بێرن گیان لەدەست دەدات. هاوڵاتیەکە ناوی یوسور تەها ڕەجەبە و لەدایکبوی ۲٥/٤/١٩٩٢ ناوچەی گۆگجەلی شاری موسڵە و ماوەی ۷ ساڵە لە سویسرا دەژی.بەهۆی ئەوەی هیچ زانیاریەکی کەسوکاری لەبەردەستی حکومەتی سویسرا نیە،گەر تا ماوەیەک کەسوکاری نەدۆزرێتەوە و ڕوفاتەکەیان تەسلیم بکرێتەوە،ئەوا شارەوانی ناچار دەبێت لێرە ڕوفاتی ئەسپەردە بکەن.
هەرکەسێک زانیاری لەسەر ئەو گەنجە و کەسوکاری هەیە یان دەیانناسێت،تکایە با ئاگاداریان بکاتەوە پەیوەندی بە حکومەتی سویسریەوە بکەن بۆ ڕێکخستنی وەرگرتنەوەی ڕوفاتی کوڕەکەیان.
به‌روار:  14/04/2022
1218   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   711
کۆی سه‌ردان:   29262091