بانگەواز
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بانگەوازێکی بەپەلە...
بەدڵێکی پڕلەخەمەوە لە قوڵایی دڵی باوکێکی هیلاکەوە داوا لە چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان و ڕێکخراوەکانی کۆچبەرانەوە دەکەین هەواڵێکی گەنجێکی خێر لەخۆنەدیوی ئەو نیشتیمانە بێ ڕەحمەمان بۆ وەرگرن خزم و کەس و دۆست و هاوشارمان کاک محمد کوڕی کاک صباحی حاجی حسن بۆڵی کە لە کاتی لێشاوەکەی بیلاڕوسیا ڕووی کردە ئەو وڵاتەوە لە ڕۆژی 29/11/2021 وە دیار نامێنێت لە سنوری نێوان وڵاتانی بیلاڕوسیاو و پۆڵەندا لەگەڵ 12کەس لە هاو سەفەرانی هەموویان دیارن تەنها کاک محمد نەبێت ، داوادەکەین هەر کەسێک سۆراغێکی هەبێت لە بەر خاتری باوک و دایکی و خوای گەورە پێمان ڕابگەیێنێت،وەداوا لە موسڵمانان دەکەین دوعای بەخێری بۆبکەن بەشکم دوعای کەسێک گیرابێت و باوکی بەڕێزی لەو حاڵە پەرێشانیە نەجاتی بێت و شادببنەوە بەیەکتر ، وە داوا دەکەین وەک ئەرکێکی ئینسانی و ئاینی هەر کەسە و لای خۆیەوە بڵاوی بکاتەوە بۆ ئەوەی بگات بە زۆرترین کەس .
ژمارە موبایلی
باوکی:07501134838
ڕەنج پشدەری
بهروار: 29/03/2022
798 جار خوێندراوهتهوه
|