کۆڕێک بۆ جەمشید خانی مامم لە ماڵی ئەدەب «لیتراتورهاوس» لە کۆڵن


خوێنەران و هاوڕێیانی نیشتەجێ لە نزیکی شاری کۆڵنەوە ئاگاداردەکەینەوە، ڕۆژی دوو شەممە، کە دەکاتە 6 ی ئەیلولی 2021. یەکەمین کۆڕی ناساندن و گفتوگۆ بۆ ڕۆمانی «جەمشید خانی مامم کە هەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد» لە کۆڵن سازدەکرێت. کۆڕەکە لەسەر داوەت و بە ئامادەکردنی «لیتراتورهاوس» ـی شاری کۆڵنە. خانمی وەرگێڕ «لاریسا بێندەر» کۆڕەکە دەبات بەڕێوە، «یۆرگ هوستیاک» تێکستە ئەڵمانییەکان دەخوێنێتەوە. جەمشید خانی مامم لە وەرگێڕانی «ڕاوێژ سەلیم» «ئوتە کانتێرا لانگ»ـە و چەند ڕۆژێکە لە دەزگای پەخشی «یونیۆن»ـی سویسرییەوە بڵاوبۆتەوە.
کۆڕەکە سەعات 19.30 ی ئێوارە لەم ئەدرێسەی خوارەوە دەبێت:
Literaturhaus Köln e.V.
Großer Griechenmarkt 39
50676 Köln
بۆ ئەوەی هیچ ئامادەبوویەکی بەڕێز تووشی کێشە نەبێت، یان بێسوود ڕێگایەکی دوور ببڕێت، بەپێی ڕێنماییەکانی شاری کۆڵن، ئامادەبووان یان دەبێت تێستێکی نوێی کۆرۆنایان پێبێت، یاخود ڤاکسینی تەواویان وەرگرتبێت، یان بەڵگەی چاکبوونەوەیان لە کۆڕۆنا پێ بێت. تەواوی زانیاری پێویست سەبارەت بە کۆڕەکە و ڕێنماییەکانی کۆرۆنا لەم لینکەی خوارەوەدا هەیە:
https://literaturhaus-koeln.de/.../bachtyar.../06-09-2021/
به‌روار:  04/09/2021
1063   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   655
کۆی سه‌ردان:   29231010